كۆمسیۆنی ئەوروپا رایگەیاند دانوستانەكان بۆ بە ئەندامبونی توركیا لە یەكێتی ئەوروپا گەیشتۆتە رێگایەكی داخراو.
كۆمسیۆنی ئەوروپا لە راپۆرتی ساڵانەیدا ئاماژەی بۆ ئەوە كردووە كە “رەجەب تەیب ئەردۆغان” سەرۆكی توركیا تا دێت دیموكراسیەت بەرتەسك دەكاتەوە و یاساكان پێشێلدەكات،
لە ساڵی رابردووشدا تەواوی راسپاردەكانی یەكێتی ئەوروپای پشتگوێ خستووە، هەروەها جددی نیە لە ئەنجامدانی ئەو چاكسازییانەی كە یەكێتی ئەوروپا پشتگیری دەكات، هەربۆیە لە ئێستادا دانوستانەكانی یەكێتی ئەوروپا و توركیا بۆ بە ئەندامبونی توركیا لە یەكێتیەكە گەیشتۆتە رێگایەكی داخراو.
لە بەرامبەریشدا وەزارەتی دەرەوەی توركیا وەڵامی رەخنەكانی كۆمسیۆنی ئەوروپای داوەتەوە و سەرجەم تۆمەتەكانی رەتكردۆتەوە، راشیگەیاندووە یەكێتی ئەوروپا بەڵێنیەكانی بۆ “ئەنقەرە” نەبردۆتە سەر و بەرپرسیارێتییەكانی هەڵنەگرتووە،
دووپاتیشكراوەتەوە كە توركیا پابەندە بە بژاردە ستراتیژییەكان بۆ بە ئەندامبوون لە یەكێتی ئەوروپا.