وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێم رایگەیاند، لە 4ی ئەم مانگەوە بڕیاردراوە بە رێگەپێدانی هاوردەکردن و هەناردەکردنی تەواوی بەرهەمە نەوتییەکان، پاشماوەی نەوتی و ماددە کیمیاییەکان، هەروەها رێگەپێدانەکانی تایبەت بە کۆمپانیاکانی نەوت و گازی نێودەوڵەتی تەنها بە رەزامەندی وەزیر دەبێت.
وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێمی کوردستان لەدواین نوسراویدا کە واژۆی کەمال ئەتروشی، وەزیری سامانە سروشتییەکانی لەسەرە باسی لەوەشکردوە، بڕیاردراوە بە رێگەپێدانی هاوردەکردن و هەناردەکردنی تەواوی بەرهەمە نەوتییەکان، پاشماوە نەوتییەکان و ماددە کیمیاوییەکان.
ئەوەش هاتوە، هەر رێگەپێدانێکی دیکە کە تایبەتە بە گواستنەوەی کەل و پەل و پێداویستییەکانی کۆمپانیاکانی نەوت و گازی نێودەوڵەتی و خزمەتگوزارییەکانی، تەنها بە رەزامەندی وەزیر دەبێت بەپێی رێنماییە کارپێکراوەکانی وەزارەت.
ماوه‌ی زیاتر له دو هه‌فته‌یه نرخی به‌نزین له به‌نزینخانه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وام رو له‌به‌رزبونه‌وه‌یه و تا ئێستاش حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، هیچ هه‌نگاوێكی كرداری له‌وباره‌یه‌وه نه‌گرتوه‌ته‌به‌ر.