لە سەرەتای داگیرکردنی عەفرین تاوەکو ئێستا 84 ژن کوژراون

رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی عەفرین رایانگەیاند، لە 18ی (ئازار/3)ی 2018ەوە و تا ئێستا، 84 ژن کوژراون، لەو ژمارەیە شەش ژن کۆتاییان بە ژیانیان هێناوە، بە هەزاران ژنیش رفێنراون و توندوتیژی جەستەیی لەبەرانبەر 71 ژن ئەنجامدراوە.

دەیان ئەندامی رێکخراوی کۆمەڵگەی مەدەنی کانتۆنی شەهبا کۆبونەوە و لەبارەی تاوانەکانی خۆکوشتن و کوشتنی ژنان لەلایەن گروپە چەکدارەکانەوە ئامارێکیان ئاشکرا کرد

لە راگەیەنراوەکەدا ئاماژە بەوەکراوە، “ئەو کردەوانەی کە لە عەفرین رودەدەن، لە ئاستی تاوانی شەڕ و دژی مرۆڤدان، دەوڵەتی تورکیا دەیەوێت بەم شێوەیە تۆڵە لە ژنان بکاتەوە کە لە باکور و رۆژهەڵاتی سوریا پیشەنگایەتیان بۆ شەڕی دژی تیرۆر دەکرد، تاوانی ڕفاندن، کوشتن، دەستدرێژی، هاوسەرگیری زۆرەملێ لە تەمەنی بچوکدا، ئەشکەنجەی جەستەیی و دەرونی بەردەوامە

بەپێی راگەیەنراوەکە، “لە سەرەتای داگیرکردنی عەفرین لە 18ی ئازاری 2018ەوە و تاوەکو ئێستا، 84 ژن کوژراون، لەو ژمارەیە شەش ژن کۆتاییان بە ژیانیان هێناوە، بە هەزاران ژن ڕفێنراون و توندوتیژی جەستەیی لەبەرانبەر 71 ژن ئەنجامدراوە”.

لە راگەیەنراوەکەدا باسی ئەوە دەکرێت، کە ئەو تاوانانە لەدژی پێوانەکانی نەتەوە یەکگرتوەکان و پەیمانی جنێف و جارنامەی جیهانی مافەکانی مرۆڤە.

پەیوەندیدار