پێنج سودی سەرنجڕاکێشی ئاوی برنج بۆ تەندروستیی مرۆڤ

لەم سەردەمەدا برنج بۆتە خواردنی سەرەکیی سەر سفرەی زۆربەی خێزانەکان لەجیهاندا کە بەوتەی پزیشک‌و پسپۆڕانی بواری تەندروستیی ئەو خۆراکە گەلێک سوود بەتەندرووستی مرۆڤ دەگەیەنێت، تەنانەت سوودەکانی هەر لەخودی برنجەکەدا کۆنەبۆتەوە، بەڵکو ئاوی برنجەکە سوودو کەڵکێکی زۆری هەیە، کە لەگرنگترین ئەو سودانەس بریتین لە:

پڕۆسەی هەرس ئاسان دەکات: لەبەرئەوەی ئاوی برنج هۆکارێکی باشە بۆ پاراستنی جوڵەی ریخۆڵەکان، جگە لەوەی نیشانەکانی قەبزی سووک دەکات و ئەگەر بێت و کەسێک لەگەڵ ئەو خۆراکانەدا بیخوات کە دەوڵەمەندن بە ریشاڵەکان، ئەوە کاریگەریی ئەرێنی لەسەر تەندرووستیی کۆئەندامی هەرس دەبێت.

بۆ تەندرووستیی قژ باشە: ئاوی برنج بەچەند ڕێگایەک یارمەتیی قژ دەدات، وەک ئەوەی دەتوانرێت وەک شامپۆ و کۆندیشنەر بۆچەند ساڵێک بەکاربهێنرێت، تەنیا جیاوازییەکەشیان ئەوەیە کە ئاوی برنج هیچ ماددەیەکی کیمیایی تێدا نییە، لێکۆڵینەوەیەکیش ئەوەی سەلماندووە کە برنج ماددەی ئینۆزیتۆڵی تێدایە کە یارمەتی نەرمکردنی قژ دەدات و خۆراکیی پێدەدات.

ڕێگە لەوشکبونەوەی جەستە دەگرێت: ئاوی برنج شیراوەیەکی سرووشتییە و چارەسەری وشکبوونەوەی جەستە دەکات، دەشکرێت لەکاتی تووشبوون بە نەخۆشییەکان بەکاربهێنرێت، لەبەرئەوەی چارەسەری ئەو ڕێگە لە وشکبوونەوەی جەستە دەگرێت و وزەی پێدەبەخشێت.

وزەیەکی زۆر بەجەستە دەبەخشێت: برنج دەوڵەمەندە بە کاربۆهیدرایتەکان کە سەرچاوەی سەرەکی دابینکردنی وزەیە بۆ جەستە، هەربۆیە ئاوی برنجیش وزەیەکی باس بە جەستە دەبەخشێت.

مەزاجی مرۆڤ باش دەکات: لەبەرئەوەی برنج بڕێکی زۆر لە کاربۆهیدرایتەکانی تێدایە، ئەوەش یارمەتی نویکردنەوەی ئاستی وزە لەجەستەو باشکردنی دۆخی دەروونی و مەزاجی کەسەکە دەدات.

پەیوەندیدار