کلاسیکۆی فەڕەنسا بە یەکسانبوون کۆتایی هات

لە لیگ وەنی فەڕەنسی کلاسیکۆی ڤیلدڕۆمی یاریگای مارسیلیا بە یەکسانبوونی سپی کۆتایی هات.

لە دوایارییەکانی هەفتەی 11یەمی خولی پلەیەکی یانەکانی فەڕەنسا بۆ تۆپی پێ، یانەی مارسیلیا لە کلاسیکۆی فەڕەنسا میوانداری پاریس سان جێرمانی کرد.

تایمی یەکەمی یاری نێوان هەردوو یانە پاش هەوڵی هێرشبەرانی بۆ تۆمارکردنی گۆڵی پێشکەوتن بە یەکسان بوون کۆتایی هات.

لە تایمی دووەمیشدا سیناریۆی تایمی یەکەم دووبارە بووەوە و هیچ گۆڕانکارییەک لە ئەنجامی یارییەکە ڕووینەدا و تەنها حاڵەتی دەرکردنی حەکیمی نەبێت بە کارتی سوور لە خولەکی 57 دا و سەرئەنجام یاری کلاسیکۆی مارسیلیا و پاریس بە بێ گۆڵ کۆتایی هات.

بەو یەکسانبوونەش پاریس بە 28 خاڵ لە لوتکەدا مایەوە و مارسیلیاش 18 خاڵ لە پلەی چوارەدا دەبینرێت.

پەیوەندیدار