ئێستانیوز
تەیموری ئەنفال کە یەکێکە لە تاقانەکانی ڕزگاربووەکانی ئەنفال له ڕایگەیاند، پشکنینی کردووە دەرکەوتووە ژەهرخوارد کراوە و بارودۆخی باش نیە.
لە ڕاگەیەنراوێکدا تەیموری ئەنفال ئهمڕۆ سێشەممە 26 / 10 / 2021 له ئهكاونتی شهخسی خۆی له فهیسبوك ڕایگهیاند ، بەداخەوە بە ئامانج کراوین و سەردانی پزیشکم کرد لە نەخۆشخانەی ئیمێرجنسی و پشکنینی ژەرهریان بۆ ئەنجامدام، دەرکەوت پشکنینەکەم پۆزەتیڤە و ژەهرخوارد کراوم.
تهیموری ئهنفال ئاماژهشی بهوهكردوه،بەو هۆیەشەوە زۆربەی دانەکانم شکاون، هەتا ئێستا کاریگەری ئەو ژەهرە بەجەستمەوە دیارە و بارودۆخم باش نیە ڕۆژ لە دوای ڕۆژ خراپتر دەبم، زۆربەی جاریش کە شتێک دەخۆم لەگەڵیدا لەتێک لە دانەکانم دەشکێن.
تەیمور له كۆتایشدا نوسیویهتی، کاریکەری خراپی بەسەر مێشک و سەرمدا هێناوە هەندێک جار کە ڕێدەکەم سەرم دەسوڕێت و دەکەوم هەر لەبەر ئەو هۆکارانەش بوو سەردانی پزیشکم کرد.”
بێستون لەتیف