كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان له عێراق ڕایگه‌یاند، پێداچونه‌وه‌یان به‌سه‌رجه‌م تانه‌كان كردوه، 2000 وێستگه ده‌ستنیشانكراون كه ده‌نگه‌كانیان به‌ده‌ست جیابكرێنه‌وه‌و له‌مڕۆوه پرۆسه‌كه ده‌ستی پێكردوه.
كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌عێراق له به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاند، كۆمیسیۆن دوای ئه‌وه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌سه‌رجه‌م ئه‌و تانانه‌كرد كه پێشكه‌شكراون، بڕیاریدا بە کردنەوەی ژمارەیەک لە وێستگەکان کە تانەیان لەسەر پێشکەشکراوە و ژمارەی وێستگەکانیش (2000) وێستگەیە و دابەشبووە بەسەر پارێزگا جیاجیاکاندا.
ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕوو، ئه‌مڕۆ پرۆسه‌ی جیاكردنه‌وه له وێستگه‌كانی پارێزگای موسڵ ده‌ست پێده‌كات سه‌به‌ی پێنج شه‌ممه له پارێزگای بابل و پاشان به‌شی ڕه‌سافه‌ی پارێزگای به‌غداد و پرۆسه‌كه به‌رده‌وام ده‌بێت.
كۆمیسیۆن له به‌یانه‌كه‌یدا،بانگێشتی بریکاری ئەو پاڵێوراوانەی کە تانەیان داوە لە ئەنجامەکان و تیمەکانی چاودێری ده‌كات ئامادەبن بۆ چاودێری پرۆسەی ژماردن و جیاکردنەوە لە بەغداد ( ھۆڵی شەرەف⁄گۆڕەپانی بۆنەکان).
كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان ئه‌نجامی به‌رایی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ڕاگه‌یاندوه‌و پاش پێداچونه‌وه به سكاڵا‌و تانه‌كان ئه‌نجامی كۆتایی پرۆسه‌كه ڕاده‌گه‌یه‌نێت.