ئەو ڕۆژانەی ئەمڕۆیان بەرهەم هێنا
داستانی ترپە سپیان
لە یادی شەهیدی سەركردە قەهار عزیزو پێشمەرگەی ئازا فەرهاد لە 27/10/1986 هەموو ساڵێك بەشكۆوە یادی داستانێكی كەم وێنە لەخەبات و تێكۆشان و فیداكاری پێشمەرگە دەكەینەوە ئەویش داستانی گوندی ترپە سپیانە.
هێزێكی هاوبەشی (حزبی زەحمەتكێشانی كوردستان) و( پارتی دیمكراتی كوردستان) خۆیان گەیاندە گوندی ترپە سپیانی سەر بەناحیەی قوشتەپە پارێزگای هەولێر بەرە بەیانی هەمان ڕۆژ هێزێكی گەورەی ڕژێمی بەعس كەوتنە جمو جۆڵ لە دووگرتكانی دەشتی هەولێر نزیك نیوەڕۆ بوو بەرەو گوندی ترپەسپیان بەڕێ كەوتن
هێزەكەی پێشمەرگە خەڵكی گوندی ترپەسپیانیان ئاگاداركردەوە تازووە گوند چۆڵ بكەن بۆ ئەوەی زیانیان بەر نەكەوێت بەو بڕیارە گوند چۆڵ كرا تەنها پێشمەرگە لە گوند مانەوە بڕیار درا كە تا دوژمن دەگاتە نزیزك ترین شوێن لەگوند كەس تەقەیان لێنەكات بۆ ئەوەی لە یەكەم دەست وەشاندن گەورەترین زیانیان بەركەوێت
هێزەكەی نزیك كەوتنەوە لە گوند نێوانی سەد بۆ دوسەد مەتر یەكەم كەس بەگوللەی ئاڕبی جی سەرشانی شەهید قەهار عزیز زریپۆشێكی تێك شكاند ئیتر پێشمەرگە لە هەموو لایەكەوە هێزەكەی دوژمنیان گوللە باران كرد لێردا پێوست دەكات ئەم داستانە لەسەرچاوەی ڕاستیەكانی ئەو ڕۆژانە بخەینە بەردەستی خوێنەران بۆیە ئەمەی خوارەوە دەقی ئەو بەڵگانەن كە لەدوای داستانی ترپەسپیان بڵاو كراونەتەوە بەبیرو بۆچونی خەیاڵی كەس نیە بەڵكو لە ناو ڕووداوەكان سەرچاوەی گرتوە
داستانی ترپە سپیان
لە ساڵ یادی داستانە قارەمانانەی ترپەسپیان و شەهید بوونی قەهار عزیز سەركردەدا
لە 27_10 _ 1986 فەرماندەیەكی پێشكەوتووی وچاونەترسی حزب وگەلەكەمان قە هار عزیزی نەمردا تێدەپەڕێت لە رۆژانێكدا كە هێزەكانی دوژمن بستێكی ئەو كوردستانە نە مابوو كە نەیكەنە شوێن پێخوستی گڵاوی خۆیان، هێزێكی هاوبەش لە ژێر ناوی حیزبی سوسیالیست – ئیتجاهی دیموكراتی شۆڕشگێر كار دەكرا لەگەڵ هێزێكی پارتی دیموكراتی كوردستان لە گوندی ترپەسپیان لە نزیك هەولێر كە یەكێك لەو سەروەریانەی گەلەكە مانی گە یاندە ئەمرؤ
لە تەك جۆرەكانی تری خەباتی سیاسی و راگەیاندن ودیبلۆماسی بە رەنگاری و رووبە رووبونەوەی شەڕو داستانە قارەمانەكانی هێزی پێشمەرگەی كوردستان لە سەرچاوە سەرە كییەكانی خۆیان كە بڵاوكراوەكانی سەردەمی شۆڕش و بەرخودان بڵاو بكەینەوە . بۆیە بە خوێنەران رادەگەیەنین ئەوانەی بڵاو دەكرێنەوە دەقی ئەو بەڵگانەن كە دوای داستانەكە بڵاو كراونەتەوە. بیروبۆچونو خەیاڵی كەس نیە بەڵكو لەناو رووداوە كان سەرچاوەی گرتووە.
پێشمەرگە ئازاو گیان لە سەردەستەكانی كوردستان لە هەر جێگایەك دەستیان گەیشتبێت لە دەرفەت بازیان نەداوە زەبری كوشندەی جەرگبڕیان لە هەیكەلی لەرزۆكی دوژمنیان داوە كە مایەی شانازی پێشمەرگەو گەلە خۆڕاگرەكەمان بووە پێشمەرگە دایەنەمۆیەكی بەهێزی بەرە و پێشەوەی شۆڕش بووە هەروەها تۆماركردن و سەركەوتنەكان ورەی جەماوەربووە لەم رۆژەدا، 27-10-1986/ رژێمی فاشستی بەعس هێزێكی زۆرو سەربازو جاشیان كۆكردبۆو بە پشتیوانی تانك و زرێپۆش لە ناوچەكانی دەشتی هەولێر دەسوڕانەوە لاف وگەزاف و خۆدەرخستنیان بە هێزەكانیان لێدەدا و چاوی جەماوەری خۆڕاگری ناوچەكە بترسێنن، هەر لەو كاتەدا پێشمەرگە ئازاو بە جەرگەكان و هەڵگرانی ئاڵای خەباتی دانەبڕاوی كۆمەڵانی خە ڵكی كوردستان.
ئەمجارە هەولێرە كە تفەنگەكانیان ئاراستەی سنگی هێزە قەبارە گەورەو ورە شێواو لە بە رانبەر هێزی پێشمەرگە كە گەورەترین زەبری كوشندەیان لێدەدەن بۆ یەكەمجار لە ناوچەیە كی دەشتایی و تەخت رووبەڕوو دەبنەوە، داستانێكی بێوێنە تۆمار دەكەن كە تاوەكو ئێستا لاپەڕەكان و گۆڤارەكان و جوتیارانی دەورو بەری دەشتی هەولێر دەگێڕنەوە.
سەرەتای دەستپێكی زەبر وەشێن
هێزی دوژمن پێكهاتبوو لە (10) تانك و (5) زرێپۆش زیاتر لە (100) ئوتۆمبێلی جۆراو جۆری سەربازی كە پڕ لە سەربازو جاش بەرەو گوندەكانی دەوروبەری هەولێرپشكنینی گوندە كانیان دەدا پاشان بەرەو دەورەدانیی گوندی ترپەسپیانیان دا، كە سەر بەناحیەی قوشتەپە یەو هێزی فاشتی بەعس دەیویست چاوی خەڵكی گوندەكان بترسێنێت بەڵام نەیانزانی پێشمە رگەكانی گەل و نیشتیمان هەر خانویەك هەر سەربان و پشت دیوارێك قارەمانەكانی لە باوە ش گرتبوو. یەكەم گولە ئاربی جی زەنگی مەرگی بەعس لێدرا بە دەستی قارەمانەكەی داستانی ترپەسپان ورەی دوژمنی لە گۆڕنا، لە ماوەیەكی كەم دا كە سەعاتێكی خایەند (17) ئۆتۆمۆبێلی جۆراوجۆر گڕتێبەردەدەن و سەربازو جاشەكان لە بەردەم ئاگری پێشمەرگە وەك گەڵای دار هەڵدەوەرین، (150) كەلاكیان لێخستن، هەروەها پێشمەرگە مۆڵەتی دەرباز بوونیان نەدەدانێ (25) دیكەیان لێ كوشتن وەك باسە دوژمن بەرەو دوو گرتكان رایان كردو(40) سەیارەو (5) تانك زریپۆش لە مەیدانی شەڕەكە جێهێشت.
بە هانا هاتنێكی بێ سود
دوای ماوەیەك ئەو هێزەی دوژمن كە لە گوندی دووگرتكان بوون، بە هاواری هێزە بەزیوەكە یان هاتن بەڵام كوڕە شێرانی پێشمەرگە لێیان هاتنەوە دەست. ئەوانیش نەوێران نزیك گوندی ترپەسپیان بكەون و هێرشیان دەكرد دەیان كەلاكیان لێ دەكەوت دوژمن بۆ تۆڵە كردنەوە لە پێشمەرگەو بە هانا هاتنی هێزە شكست خواردووەكەیان وەك هێزی جاش و سە ربازو جاشی نا شەعبیی ئەمن و پۆلیسیان لە هەولێرو مەخمور. گوێڕ دیبەگەو قوشتەپەوە هێناو لە چەند قۆڵێكەوە هێرشی سێیەمیان دەستپێكرد.لە هەمان كاتیشدا بە تۆپی دوور هاوێژی جۆری نەمساوی و تۆپی (106) ملم و كاتیوشاو هاوەنی 120 ملم و دۆشكەو چەندان جۆری چەكی دیكە پشتیوانیان لە هێزەكانی خۆیان دەكرد، بەڵام پێشمەرگە بە هوتاف لێدان بە گیانی شەهیدان و خاكی سوتاوی كوردستان و خواستو ویستی زەحمەتكێشان و سرود گوتن تا دەهات زەبری كاریگەرانە تریان دەخێواندە جەستەی هێزە تۆقیوەكەی فاشیست و لە گۆڕە پانی شەڕەكەدا تانكێك و زرێپۆشێكیان ئاگر تێبەر دا
لە ئاسمان و زەوییەوە دەست پێبكەنەوە.
لە پاشان هێرشی دوژمن تێكشكێندرا، رژێمی فاشی هانای بردە بەر هێزی ئاسمانی و هەشت كۆپتەرو چوار فڕۆكەی پیلاتۆزی هێنایە ئاسمانی شەڕەكە بەڵام دیسان رۆڵە ئازاو بەجەرگە كانی كوردستان بە ئاربیجی و گۆرباچۆف و بیكەیسی ئاسمانی ئەو ناوەشیان كردە مەیدانێكی تری شەڕی روو بەڕوو بوونەوە لە ماوەیەكی كەم دا دوو كۆپتەریان پێكاو كۆپتەرو فڕۆكە كانی دیكەشیان زرۆق و روخاو كرد، ناچاربوون ئاسمانی شەڕەكە جێبهێڵن هەر لە دوورە وە لە بەرزایی ساروخ و بۆمبا فڕێبدەنە سەر پێشمەرگەو گوندی خۆڕاگری ترپەسپیان. هەروەها دوژمن كە زانی بەو هێزە لە رزۆكەی ناتوانێ مەبەستە گڵاوەكانی بێنێتەدی و زەبر لە پێشمەرگە بدات. هانای بردە بەر هێزی پارێزگای نەینەواو كەركوك و لە رێگای چەندان كۆپتەرو قوات خاصەو ژمارەیەكی زۆری لە جاشە رووڕەشەكان لە كاتژمێر چواری پاش نیوەڕۆ لە پشت گۆڕەپانی شەڕدا بەو هێزەوە هێرشی چوارەمی دەست پێكرد بە خەیاڵی خۆیان وای بۆ دەچون ئیدی دەتوانن زەفەر بە پێشمەرگەی چیاكان ببەن.
بەڵام چارەنوسی هێزە بە هانا هاتووەكەی موصڵ و كەركوك لە چارەنوسی هاو بەزیوەكانیان باشتر نەبوون. دەیان كەلاكی تریشیان لێكەوت. هەڕەشەو گوڕەشەی (ئەوەی بگەڕێتەوە دواوە هەر لێرە ئیعدام دەكەین) دادی فاشستەكانی نەداو هەرمردن و رووڕەشی و ریسوابوونیان بۆ ما یەوە.
شكاندنی گەمارۆی دوژمن
دوای ئەوەی هەموو هێرشەكانی دوژمن تێكشكێنران لە گرتنی گوندی ترپەسپیان هیوا بڕاو بوون جاپەنایان بردە بەر دوا شێوازو هەموو لایەكەوە ئەڵقەیەكی گەمارۆیان بەست بۆ ئەوە ی پێشمەرگە لە گوندەكە نەچنە دەرەوەو دەرنەچن، رێگەی هەموو جۆرە هیمدادێكیان لێ ببڕن. تا بۆ رۆژی دوایی پاشماوەی هێزە شكاوەكەیان لەگەڵا هێزی تازەی تردا خۆیان بۆ هێرشی تر ئامادە بكەنەوە، بەڵام دوژمنی فاشی نەیدیبێ كە پێشمەرگە هەر لە سەنگەری دیفاع كردندا ناوەستێت هەڵمەتیش دەبات، ئەوەبوو بەپێی نەخشەیەكی دراسەكراو كات ژمێر( 5:9 ) ی شەو واتا ) 28/27 / ) 1986 ) دەستە دەستە لە هێزە هاوبەشەكە لە چەندان لاوە هێرشیان كردە سەر خەتی گەمارۆی دوژمن و سەركەوتوانە گەمارۆكەیان شكاند و لە گوند دوور كەوتنەوە هێزی دوژمن تا رۆژی دواتر ئاسنی ساردیان دەكوتا گوندیان بۆردومان دەكردوو نەدەوێران تانك و زرێپۆش یان بچێتە ناو گوندەكە.
ئەو پاڵەوانەی زەنگی ئەم داستانەی لێدا ، دوای (10) سەعات لە شەڕكردن و گیانبازی و كەم وێنە هێزەكەی پێشمەرگە داستانێكی بێوێنەی تۆمار كرد. داستانی قارەمانی دەبێت بە خوێن بنوسرێتەوەو ئەویش ئەوەبوو كە پاش كوژراوی زۆری دوژمن كە شەهید (قەهار عزیز ) بە دوور بین تەماشای هێزە تێكشكاوەكەی دوژمنی دەكرد تا بزانێت زیانیان چەندە زەبری هێزی پێشمەرگە چەند بە دوژمن كەوتووە زەرەرو زیانیان بنوسێتەوە، بەڵام لە دوورەوە دوژمن بە گولەیەك بەر سنگی دەكەوێت و شەهید دەبێت .
( قەهار عزیز ) فەرماندەی قوەی بەرانەتی حزبمان بوو لەگەڵ شەهید (فرهاد) پێشمە رگەی ئازای پارتی دیموكراتی كوردستان بوو. هەزارن سڵاو لە گیانی پاكی شەهیدانی كورد و كوردستان و شەهید قەهاری فەرماندەو شەهید فرهاد.
زیانەكانی دوژمن
لەم داستانە پاڵەوانیەدا هێزی پێشمەرگە نزیكەی (100) كەس دەبوون كەچی هێزی دوژمن لە زۆریان هەژمار نەدەكرا بە جاش و قوات خاصەو سەربازو بە پلەی جۆراو جۆر .
هەروەها بریندار كردنی (140 ) جاش و قوات خاصەو سەرباز كوشتنی .(270) خۆ فرۆش و قوات خاصە. خستنە خوارە وەی دوو كۆپتەر بە بەرچاوی خەڵكەوە. سوتاندنی تانكێك و زرێپۆشێك تێكشكاندنی (20) سەیارەی جۆراوجۆر داستانی ترپەسپان تۆمار كرا ، ئەویش بووە بەشێك لەمێژووی خەباتی گەلەكەمان سڵاو بۆ ئەو پێشمەرگە بەجەرگانەی كەبە ورەی قایم و ئازایی خۆیان ئەم داستانەیان تۆماركرد و هەزاران سڵاو لە ورەی پۆڵاینیان، سەرچاوەكان:
ئاڵای ئازادی لە یادی داستانی ترپەسپیان
ژمارە (4) ی گۆڤاری پێشكەوتن ساڵی (1987 ) بڵاوكراوەتەوە لە گۆڤارەكە بەناوی (حزبی سۆسیالیتی كوردستان _ عێراق / ئیتجاهی دیموكراتی شۆرشگێر ) هاتووە چونكە تاكۆنفراسی یەكەم ( حزبی زەحمەتكێشان ) بەو ناوە دەناسرا.
هەروەها گۆڤاری (چیا) ژمارە .(14_15) كۆمەلەی پێشمەرگە دێرینەكانی كوردستان دەری دەكات .
هێرش قهار عزیز. بە دواداچوون .
ببورن گەر ناوی ئەو قەرمانانە و پێشمەرگانە نەنوسراوە كە بەشداری داستانی ترپەسپیان یان كردوە ئەوانەی بەشداریان كردووە پێویستە بەوردی بینوسنەوە.
جێگای باسە ئەم داستانە بەبەشداری پێشمەرگە قارەمانەكانی ئەوكاتە رۆژێكی پڕشنگدارە لە مێژووی تێكۆشانی گەلەكەمان كە لەخوارەوەدا ناویان بەشانازیەوە دەخەینە روو: لە رێككەوتی 27/10/1986:
پێشمەرگەكانی قوەی قەرەچوغ:
1-دكتۆر رەشید بەرپرسی قوەت.
2-شێروان برا(د.رەشید).
3-قادر كرۆنە.
4-بورهان عەدەد بی كەی سی.
5-ئەحمد ژ.3
6-مام ئاراس
7-سلێمان قونبەلە
8-هێرش برای قادر كرۆنە
9-كانبی جەوهەر
10-چالاك
11-شوان پیرداودی
12-شێخ جەنگی
13-شەیدا
14-مامند
15-هەندرێن (57)
قوەی سەفین:
1-هەژار دێدەوانی بەرپرسی قوەت
2-سەعد خالد رابەر سیاسی قوەت
3-محسن بانی مارانی جێگری قوەت
4-عەزیز رانیەیی
5-كاكەرەش
6-هاوكار
7-ئاكۆ ئاكۆیی
8-ئومێد
9-مەتین
10-دەروێش
11-رێبوار
قوەی دەشتی هەولێر:
1-مام جەوهەر بەرپرسی قوەت.
2-فازل حەسەن رابەر سیاسی قوەت
3-جامی شێخ عومەر ئیداری و جێگری قوەت
4-شوان هەولێری
5-سالار
6-بڵند
7-نەبەز
8-رزگار چاوشین
9-تەنیا
10-بەختیار
11-مەلا هەندرێن
12-سمكۆ
13-وریا سور
14-شاڵاو
15-فەرەیدوون
16-شاخەوان عبدوڵا
قوەی بەرانەتی
1-قەهار عزیز بەرپرسی قوەت
2-نایف رەحمان رابەر سیاسی قوەت
3-جعفر
4-رۆستەم
5-سەنگەر
6-ئاری
7-بۆتان
8-سەعد
9-هەڵۆ كەركوكی
10-م.ئارام
11-دانا
ستافی ناوچەی دەشتی هەولێر
1-صمد بەرپرسی ناوچە
2-كرمانج ناوچە
3- گۆران ناوچە
4-م. جەمال شینە كادر
5-رێكار كادر
6-ئەحمد لە پارتی گەل
بەرپرسی سەرجەم هێزەكە:
1-بەڵێن عەبدوڵڵا بەرپرسی سیاسی
2-د.سەردار بەرپرسی ئیداری
3-د.رەشید بەرپرسی سەربازی
سەرجەم هێزەكە (61) پێشمەرگەی حزبی سۆسیالیستی كوردستان-ئیتیجاهی دیموكراتی شۆڕشگێڕ، لەگەڵا هێزێكی پارتی دیموكراتی كوردستان كە پێكهاتبوون لە چوار رێكخراو..بەرپرسی رێكخراوەكان:
1-خدر سوارە
2-جەمال مورتكة
3-مەهدی
4-ئەبوزێد
سەرجەم پێشمەرگەكان لە (35 بۆ 40) پێشمەرگە دەبوون.