ئاسۆ عەبدولەتیف
له عێراقدا ته‌واوی ره‌مزه سیاسی و حیزبیی و مه‌زهه‌بیی و ته‌نانه‌ت رۆحانیهكانیش سه‌رگه‌رمی مانۆڕی سیاسیین، مانۆڕ بۆ جڵه‌وگیریی حوكمرانی، بۆ كاریگه‌ریی و مۆتیڤ له‌سه‌ر ئایندهی عێراق، بۆ په‌یوه‌ندی دیبلۆماسی و كه‌ین و به‌ین له‌گه‌ڵ وڵاتانی هه‌رێمی و نێوده‌وڵه‌تی، وه بۆ دۆخه سیاسی و ئابوریه‌كه‌ی دوای پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی ئه‌مجاره.
به‌ڵام هه‌رگیز كاراكتهرو ره‌مزێكی سیاسیی نابینینه‌وه له عێراق، ئه‌وه‌نده‌ی “موقته‌دا سه‌در” ی رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در مانۆڕی مونه‌ززه‌م و سیاسیی و له‌ف و ده‌وران بكات به وه‌ره‌قه‌و گوتاره سیاسه‌كان و كورسیه به‌ده‌ستهاتوه‌كان و نوقته بخاته سه‌ر دێڕو كرۆكی كێشه‌كان.
موقته‌دا سه‌در، كوڕی چواره‌می زه‌عیمی رۆحی و دینی كۆچكردووی ناوداری عێراق ” محمد محمد سادق سه‌دره” قوتابی سه‌یید كازم ئه‌لحائیری مه‌رجه‌عی هاوچه‌رخ و دیاری عێراقی و دانیشتووی قومه، بنه‌ماڵه‌كه‌یان ریشه‌یه‌كی كۆنی تائیفیی و مه‌زهه‌بی و دینی و حوكمرانییان هه‌یه له ناوه‌راست و خوارووی عێراق، ئه‌تباع و ئه‌ولادو مه‌والی ویلایه‌تی خۆیان هه‌یه، دوای محمد باقر سه‌درو باوكی و براكانی، بۆته رێبه‌رێكی ئاینی و پێشرهوێكی دیاری شه‌قام و ناره‌زایه‌تیه‌كان زیاتر ده‌یه‌وێت خۆی وه‌ك بیریار‌و موسڵیح و چاكهخوازێك و موفتی و مه‌رجه‌عێكی دینی نمایش بكات هاوشێوه‌ی جه‌ماله‌دینی ئه‌فغانی و مارتن لۆسه‌ر كینگی ئه‌مریكی. هه‌میشه له رێگه‌ی ئه‌م مانۆرانهوه هاوپه‌یمانێتیه‌كه‌ی بۆته خاوه‌نی زۆرترین كورسی په‌رله‌مانیی و له هه‌ڵبژاردنی 10/10/2021 ش، 73 نوێنه‌ری ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی مسۆگه‌ر كرد‌و به‌وه‌ش چه‌ندین روخسار‌و كه‌سایه‌تی و ركابه‌ری سه‌ختی شیعه‌ی خست و له سه‌ری سه‌ره‌وه‌ی هه‌ره‌مه‌كه‌دا خۆی هێشته‌وه .
به‌ڵام ئایا موقته‌دا سه‌در كه ئێستا به شێری یه‌كلاكه‌ره‌وه ناوده‌برێت، خاوه‌ن پێگه‌ی جه‌ماوه‌ریی و زۆرترین كورسی و ده‌یان حوجره‌و ناوه‌ندی عیلمیی و حه‌وزه‌ی ئاینی و ده‌یان جومگه‌ی هه‌ستیاری حكومیی و حیزبی و پارله‌مانی و بازرگانی له عێراق و ئێران و وڵاتانی ده‌ره‌وه، تا كوێ ده‌روات و قاچه‌كانی قوڕاویی نابێت و رێگای پێ ئه‌ده‌ن به‌رده‌وامی به‌م مانۆرانهوه بكات كه جگه له خۆی و كوتله‌كه‌ی هیچ تاكێكی عێراقی سودی لێ وه‌رنه‌گرت ته‌نانه‌ت به گروپی تشرینیهكانیشهوه كه عێراقیان هێنابوو به چۆكداو حكومه‌ته‌كه‌ی عادل عه‌بدول مه‌هدیان له چه‌ند مانگێكدا روخاند؟
هه‌میشه ئه‌م موقته‌دایه به فیگه‌ری سه‌ره‌كی یه‌كلایی كردنه‌وه‌ی قه‌یرانه‌كان و هه‌مان كات ئه‌كته‌ری قه‌یرانسازی نوێ هه‌ژمار ده‌كرێت. خۆپیشاندانی ملیۆنی رێك ده‌خات، خۆپیشاندان و ناره‌زایه‌تی خامۆش ده‌كات، هه‌م ئۆپۆزسیۆنه‌و هه‌م ده‌سه‌ڵات، هه‌م له‌به‌ره‌ی گه‌له‌و هه‌م سه‌ربه مه‌رجه‌عیه‌ت و حه‌وزه‌ی قومه‌و ملكه‌چه بۆ بریاره سیاسیه‌كانیان، به‌رده‌وام بیه‌وێت
حكومه‌تێك ده‌ڕوخێنێت و هه‌یه‌جانێكی سیاسی دروست ده‌كات له به‌غدادو ناوچه‌ی سه‌وز، به كورتی ده‌توانین بڵێین به‌شێكی سه‌ره‌كی گوتاری شیعی ئێستا له‌ده‌ستی ئه‌م خه‌لیفه عه‌مامه ڕه‌شه‌دایه.
له‌لایه‌كی تره‌وه ریفۆرم و چاكسازیی و چه‌مكی حكومه‌تی ته‌كنۆكراتیش یه‌كێك بووه له دروشمه به‌رده‌وامه‌كانی ناوبراو، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی خاوه‌نی ده‌یان سه‌ربازگه‌و سوپا‌و هێزی میلیشیایی سه‌ربازییه وه‌ك سوپای مه‌هدی و لیوای رۆژی دوایی و سه‌رایا سه‌لام، كه‌چی هێزی پێشمه‌رگه به میلیشیا ناوده‌بات و داوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ده‌كات ئه‌گه‌رچی تۆمه‌تباره به كوژرانی ده‌یان سه‌ربازی ئه‌مریكی و تیرۆری كه‌سایه‌تییه دیبلۆمات و بیانییه‌كان و تیرۆری زانای ئاینی و مه‌رجه‌عی دیار عه‌بدولمه‌جید خوئی له 2003، كه‌چی وه‌ك دۆستێكی ئه‌مریكا و سوننه‌كانیش نواندن ده‌كات و به كه‌سێكی نزیك له عه‌ره‌بستانی سعودیی و ئیمارات داده‌نرێت و ده‌یه‌وێت ئه‌ندازه‌گیریی چاككردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی تاران و ریاز بێت، ئه‌گه‌رچی مانۆره‌كانی هه‌ر زمانه‌وانییه‌و تا ئێستا نه‌یتوانیوه زیان به‌و ستراتیژه‌ی ئه‌مریكا بگه‌یه‌نێت، ته‌نانه‌ت له بریاری ناساندنی قودس به پایته‌ختی ئیسرائیل له‌لایه‌ن ترامپه‌وه له مانگی 12/2017 كه وتی من یه‌كه‌م سه‌رباز ده‌بم بۆ ئه‌و جیهاده دژی ئیسرائیل و ئه‌و بریاره چه‌ندین هه‌ره‌شه‌ی كرد بۆ كۆكردنه‌وه‌ی گروپه چه‌كداره‌كان و سه‌رایاو لیواكانی، دیسان نه‌یتوانی هیچ بكات و وههم و مانۆر ده‌رچوو، ته‌نانه‌ت له به‌كارهێنانی ڤاكسینه‌كانی كۆرۆناشدا كه‌وته هه‌ڵمه‌ت و مانۆری سیاسی و به‌توندی ئه‌وه‌ی راگه‌یاند كه ئه‌وه‌ی ئهمریكاو ترامپ دروستی بكات ئێمه ره‌دی ده‌كه‌ینه‌وه دواتریش ده‌ركه‌وت باشترین ڤایزه‌ری به‌كارهێنا.
بۆ گه‌لی كوردیش موقته‌دا هه‌میشه مانۆڕسازبووه چ له سه‌روه‌ختی نوسینه‌وه‌ی ده‌ستوور له 2005 تا ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی و روداوه‌كانی شانزه‌ی ئۆكتۆبه‌رو گرتنی كه‌ركوك و دواتر پاشه‌كشه‌ی له‌و شاره كه گوایه نایه‌وێت له‌و پرسه‌وه تێوه بگلێت، هه‌میشه هه‌ناسه‌ی رق و تۆڵه‌و موجامه‌لاتی تێكه‌ڵ كردوه‌و كاراكته‌ری یه‌كلاكه‌ره‌وه نه‌بووه بۆ پرسه سیاسیه‌كانی كورد، كه ئه‌یتوانی زۆر له‌وه‌ی ئێستا باشتر بێت، له‌كاتێكدا كورد‌و پارته سیاسیه‌كانی كورد هه‌رگیز له‌و كه‌متریان نه‌كردووه دژی فاشیزمی به‌عس و دیكتاتۆریه‌تی سه‌دام.
هه‌ركات خواسته سیاسیه‌كه‌ی گونجاو بووبێت هێرشی توندی كردۆته سه‌ر هه‌رێمی كوردستان و توند یه‌خه‌ی پێگرتووه. ئێستاش له سه‌روبه‌ندی پێكهێنانی حكومه‌تی نوێ‌دا كاتێك هێزو بلۆكه سیاسیه‌كان تا راده‌یه‌ك نه‌یانتوانی زۆرینه‌یه‌كی مه‌ترسیداری فاشیزمی په‌رله‌مانی پێك بهێنن، ناكرێت وه‌ك فیگه‌رێكی ئاسان و ساف ته‌ماشای موقته‌دا بكرێت و ئومێدی له‌سه‌ر دابنرێت و ده‌بێت رابردووی له‌به‌رچاو بگیرێت،
بۆیه كورد پێویستی به راگرتنی باڵانس و یه‌ك ره‌هه‌ندیی لایه‌نه‌كان distance politic هەیە بۆ دانوستان و پشتگیریی قوڵی سیاسیی ستراتیژیی بۆ پرۆژه دوورمه‌وداكه‌ی كه ده‌وڵه‌ت و قه‌واره‌ی كوردییه.