داهاتی ده‌روازه‌ سنورییه‌كان لەماوەی 10 مانگی ئەمساڵدا گه‌یشتوەته‌ 947 ملیار دینار

سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ده‌روازه‌ سنورییه‌كان رایگەیاند، داهاتی ده‌روازه‌ سنورییه‌كان لەماوەی 10 مانگی ئەمساڵدا گه‌یشتوەته‌ 947 ملیار دینار، بەوەش 62 ملیار دینار به‌به‌راورد به‌ساڵی ڕابردوو زیادیكردوه‌، دەشڵێت، “ده‌روازه‌كانی هه‌رێمی كوردستان هێشتا له‌ژێر كۆنتڕۆڵی حكومه‌تی فیدڕاڵی نییه‌”.

عومه‌ر وائیلی، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ده‌روازه‌ سنورییه‌كانی عێراق بە ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی (اه‌ع) ڕاگه‌یاند، “داهاتی ئەمساڵ لە نێوان مانگەکانی 1-1-2021 تا 30-9-2021 گه‌یشتوەته‌ 947 ملیار دینار، لەکاتێکدا ساڵی رابردو لە 10 مانگی یەکەمی ساڵدا کۆی داهات گەیشتبوە 885 ملیار واته‌، زیاده‌كه‌ی ئه‌مساڵ 62 ملیار دیناره‌”

ئاماژەی بەوەشکردوە، کۆی داهاتی دەروازەکان له‌ساڵی 2019دا گه‌یشتوەته‌ تریلیۆنێك و 122 ملیار دینار، بەڵام داهاتی ساڵی 2020 تریلیۆنێك و 194 ملیار دینار بوە.

سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ده‌روازه‌ سنورییه‌كانی عێراق باسی لەوەشکردوە، “داهات به‌رزبوەته‌وه‌ سه‌رباری په‌تای كۆرۆنا، ئه‌وه‌ش بۆ ئه‌رك و ماندوبونی كارمه‌ندانی ده‌سته‌ی ده‌روازه‌ سنورییه‌كان ده‌گه‌ڕێته‌وه‌

رونیشیکردەوە، “سیسته‌می ئه‌لیكترۆنی له‌سه‌رجه‌م ده‌روازه‌ سنوری و فیدڕاڵییه‌كان كارا كراوه‌ته‌وه‌ له‌میانی به‌كارهێنانی سه‌كۆی ئه‌لیكترۆنی ئاماده‌كراو له‌لایه‌ن ده‌سته‌ی ده‌روازه‌كان كه‌ تایبه‌ته‌ به‌وردبینی ئه‌لیكترۆنی بۆ سه‌وداكاری گومركی”.

پەیوەست بە دەروازەکانی هەرێمی کوردستان، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ده‌روازه‌ سنورییه‌كانی عێراق وتی، “ده‌روازه‌كانی هه‌رێمی كوردستان هێشتا له‌ژێر كۆنتڕۆڵی حكومه‌تی فیدڕاڵی نییه‌

پەیوەندیدار