سەرچاوەیەک لە ئۆفیسی هەولێری کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، سبەی دەنگەکانی بەشێک لە وێستگەکانی هەولێر بەدەست دەژمێردرێنەوە.
سەرچاوەیەک لە ئۆفیسی هەولێری کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق راگەیاند، “سبەی یەکشەممە دەست بە ژماردن و جیاکردنەوەی دەستی دەنگی ئەو وێستگانەی پارێزگای هەولێر دەکەنەوە کە تانەیان لێدراوە
ژماردنەوەی دەنگەکانی بەشێک لە وێستگەکانی هەولێر بەدەست لەکاتێکدایە کە ئەمڕۆ کۆمسیۆن دەستیکردوە بە جیاکردنەوەی دەنگەکانی ناوچەی کەرخی شاری بەغدا، پێشتریش دەیان وێستگە لە سەرتاسەری عێراقدا بەهۆی سکاڵاکانەوە بەدەست ژمێردراونەتەوە.
28ی ئەم مانگە، عه‌بدولستار مه‌جید، كاندیدی كۆمه‌ڵی دادگه‌ری كوردستان له هه‌ولێر کە نەیتوانی سەرکەوتن لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بەدەستبهێنێت، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، “به‌ڵگه‌ی ته‌واومان له‌به‌رده‌سته كه له هه‌ندێك وێستگه‌و بنكه‌ی ده‌نگدان له بازنه‌كانی شاری هه‌ولێر به ئاشكرا ساخته‌كاری له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا كراوه، هه‌مان كات به‌شێوه‌یه‌كی مه‌ترسیدار و رێكخراو یاری به ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردن كراوه”.
ئاماژەی بەوەشکرد، “به‌ڵگه‌ی ته‌واومان هه‌یه كه له زۆربه‌ی وێستگه‌كانی بازنه‌یه‌كی شاری هه‌ولێر له دوای سه‌عات 6:00 ی ئێواره‌ش تا سه‌عات 8:00 و 9:00 ئامێره‌كانی ده‌نگدان دانه‌خراوه‌و كاریان كردوه، كه‌ئه‌مه گومانی زۆر گه‌وره‌ی له‌سه‌ر پرۆسه‌كه له‌و شوێنانه دروستكردوه، كه به پێی یاسا كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان له کاتژمێر 6:00 ئێواره له هه‌مو عێراق ئامێره‌كانی داخستوه و وێستگه‌كانی ده‌نگدان داخراون، به‌ڵام خێره له زۆر وێستگه‌ی بازنه‌یه‌كی هه‌ولێر ئه‌و ئامێرانه كاریان كردوه، ئایا تا ئه‌و كاته بۆ كاریان كردوه، كه ئه‌مه گومانی زۆر گه‌وره‌ی له‌سه‌ر پرۆسه‌كه دروستكردوه