وڵاتانی G20 لە رۆما كۆدەبنەوە

وەزیرانی دارایی و تەندروستی كۆمەڵەی وڵاتانی G20 جەخت لەوە دەكەنەوە، دەیانەوێت لە ماوەی هەشت مانگی داهاتودا 70٪ی دانیشتوانی جیهان ڤاكسینی كۆرۆنا وەربگرن.
وەزیرانی دارایی و تەندروستی كۆمەڵەی وڵاتانی G20لە راگەیەندراوێكدا بڵاویان كردووەتەوە، بۆ یارمەتیدانی دۆخی وڵاتان دەیانەوێت تا كۆتایی ئەمساڵ بەڕێژەی 40٪ی دانیشتوان ڤاكسینیان وەرگرتبێت، هەروەها تاوەكو ناوەڕاستی ساڵی 2022 بەڕێژەی 70%، هەنگاو دەنێین بۆ یارمەتیدان و دابینكردنی ڤاكسین و بەرهەمە پزیشكییە گرنگەكان بۆ وڵاتانی گەشەپێدەر و لابردنی ئاستەنگ و گرفتەكان.


رونیشكراوەتەوە، ئەوان هێزێكی هاوبەشی دارایی و تەندروستی كۆمەڵەی G20یان دامەزراندوە بەئامانجی برەودان بەدیالۆگی جیهانی و هەماهەنگی لەسەر ئەو پرسانەی پەیوەستن بە نەهێشتنی پەتا و بەرزكردنەوەی ئاستی ئاڵوگۆڕی شارەزایی و ئەزمونەكان.
كۆبونەوەی لوتكەی G20ئەمساڵ لە رۆمای پایتەختی ئیتاڵیا لە رۆژانی 30 و 31ی ئەم مانگە بەڕێوەدەچێت، بەڵام چەند وڵاتێك ئەمساڵ بەشداری كۆبونەوەكە ناكەن.

پەیوەندیدار