ڕێژەی هەژاریی لە عێراق بۆ خوار لە30% دابەزیوە

وەزارەتی پلاندانانی عێراق ڕێژەی هەژاریی لەعێراق ئاشکراکرد کە بەپێی ئەوە، بەراورد بەساڵی ڕابردوو ڕێژەی هەژاریی لەوڵاتدا کەمیکردوە.

عەبد زوهرە هنداوی وتەبێژی وەزارەتی پلاندانانی عێراق لەلێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، “لەساڵی 2019 ڕێژەی هەژاریی لەعێراق لە20% بوە، بەڵام لەساڵی 2020و بەهۆی بڵاوبونەوەی کۆرۆناو لێکەوتە ئابورییەکانی ئەو پەتایە، ڕێژەکە بۆ 31% بەرزبۆوە”.

ده‌شڵێت:”لەماوەی ساڵی 2021 ڕێژەی هەژاریی بۆ خوار لە30% دابەزیوە، ئەوەش بۆ بەرزبونەوەی نرخی نەوت لەبازاڕەکانی جیهان‌و تاڕادەیەکیش ئاساییبونەوەی ژیانی هاوڵاتیان ده‌گەڕێته‌وه‌”.

هینداوی پێشبینیده‌كات، “بەهۆی باشبونی دۆخی دارایی‌و دەستپێکردنەوەی بەشێکی زۆر لەپڕۆژەکان، ئەوە جگە لەکارایی کەرتی تایبەت‌و بەشێک لەچالاکییە ئابوییەکانی تر، ڕێژەی هەژاریی لەکۆتایی ئەمساڵدا بۆ کەمتر لەو ڕێژەیەی ئێستا داببەزێت

پەیوەندیدار