ژمارەی گیان لەدەستدان بە پەتای كۆرۆنا لە جیهاندا 5 ملیۆن كەسی تێپەڕاند و تاوەكو ئێستاش نزیكەی 250 ملیۆن كەس تووشی ڤایرۆسەكە بوون.
بەپێی ئامارە فەرمییەكان، ژمارەی توشبووانی كۆرۆنا لە جیهاندا گەیشتووەتە نزیكەی 247 ملیۆن كەس و وڵاتەكانی “ئەمریكا، هیندستان، بەڕازیل، بەریتانیا، روسیا، توركیا، فەرەنسا، ئێران، ئەرجەنتین و ئیسپانیا” زەرەرمەندترین 10 وڵاتی جیهانن بەهۆی پەتاكەوە.
بەپێی هەمان ئەو ئامارانە، هەروەها ژمارەی گیان لەدەستدان گەیشتووەتە زیاتر لە 5 ملیۆن و 5 هەزار كەس، سەرەڕای ئەوەش زیاتر لە 223 ملیۆن توشبوو پەتاكەیان تێپەڕاندووە و چاكبوونەتەوە.
هەرچی عێراقه بە هەرێمی كوردستانیشەوە، لە ریزبەندی 23ی زەرەرمەندترین وڵاتەكانی جیهاندا دەبینرێت و تاوەكو ئێستا زیاتر لە 2 ملیۆن و 53 هەزار توشبووی تۆمار كردووە، لەو ژمارەیەش زیاتر لە 19 هەزار كەس گیانیان لەدەستداوە و زیاتر لە یەك ملیۆن و 783 هەزار توشبوو چاكبونەتەوە.