خاوەنی پرۆژەیەكی نیشتەجێبون لە هەولێر دەستگیر كرا

بەهۆی ئەوەی لافاو زیانێكی زۆری بە دانیشتوانی پرۆژەی نیشتەجێبوونی “شاری زێڕین” لە شاری هەولێر گەیاندووە، لەسەر فەرمانی پارێزگاری ئەو شارە، خاوەنی پرۆژەكە دەستگیر كرا.
لەو بارەیەوە ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا ئاماژەی بەوەداوە، بەهۆی ئەوەی لافاو بەشێوەیەكی نائاسایی لە شاری زێڕین كۆبووەوە، بە بڕیارێك خاوەنی پرۆژەكەمان دەستگیركرد و رێكاری یاسایی لە دژی دەگرینەبەر.
ئاماژەی بەوەشداوە، پێشتریش چەند كارێك لە پرۆژەكەدا كراوە كە بەبێ ئاگاداری كردوونی و بووەتە هۆی زیاتر كۆبوونەوەی لافاو، لەو پرۆژەیەدا لافاو چووەتە ناو 150 بۆ 200 ماڵەوە.
سەبارەت بە رێوشوێنەكانی رووبەڕوبونەوەی لافاو و زیانەكان لە شاری هەولێر، پارێزگاری ئەو شارە باسی لەوە كردووە، تاوەكو ئێستا هیچ رووداوێكی نەخوازراو رووینەداوە و تیمەكانمان بڵاوەیان پێكراوە، بەڵام داوا لە هاوڵاتیان دەكات بە ئۆتۆمبێلەوە نەچنە ئەو شوێنانەی لافاویان تێدا هەستاوە.

پەیوەندیدار