نابێت منداڵی ئەم میللەتە ببێتە قوربانی بەرژەوەندی نێوان بەشێك لە زانكۆو پەیمانگاكان

ئارام محەمەد وەزیری خوێندنی باڵای هەرێم رایگەیاند، لە ماوەی کەمتر لە ٢٤ کاتژمێری داهاتوودا خوێندکاران هەواڵی خۆش دەبیستن، وتیشی، “ئەگەر سەرۆکی زانکۆکان بەردەوامبن لەسەر ئەوەی کە روویداوە بیخەنە ئەستۆی ئێمە دەیاندەم بە دادگا.”

جێگای باسە خوێندكاران وقوتابیانی كوردستان بوونەتە قوربانی ململانێی زانكۆ حكومیەكان و خوێندنی پارەو ناردنیان بۆ زانكۆكانی ئەهلی، كە بەهیچ شێوەیەك رێگا پێدراو نیە چارەنوس و داهاتووی منداڵی ئەم میللەتە ببێتە قوربانی پارەو بەرژەوەندی نێوان بەشێك لە زانكۆو پەیمانگاكان.

لە چەند رۆژی رابردوو، حکومەتی ھەرێم ئەنجامی وەرگرتنی خوێندکارانی پۆلی ١٢ی ئامادەیی لە رێگەی زانکۆلاینەوە لە زانکۆ و پەیمانگاکانی کوردستان راگەیاند و بەشێک لە خوێندکاران سەرەڕای ئەوەی نمرەی بەرزیان بەدەستھێنابوو لە زانکۆ وەرنەگیران و ئەمەش ناڕەزایەتی خوێندکارانی لێکەوتەوە و لە شارەکانی ھەرێم گردبوونەوەیان ئەنجامدا و داوای مافی خۆیان کرد و تا ئێستاش گردبوونەوەکان بەردەوامە.

پەیوەندیدار