کەشناسی هەرێم ساردترین ناوچەی دیاریکرد

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی هەرێم رایگەیاند، نزمترین پلەی گەرما حەوت پلەیە لە حاجی ئۆمەران و بەرزترینش خانەقینە بە ٢٧ پلە.

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی هەرێم نزمترین پلەکانی گەرمای ئەمڕۆی بڵاوکردەوە و دەڵێت، حاجی ئۆمەران ساردترین ناوچەبووە بە حەوت پلەی سیلیزی و لە دوای ئەویش، هەریەک لە کانی ماسی بە نۆ پلە، چۆمان بە ١٠ پلە دێن.

بەگوێرەی کەشناسی هەرێم، لە مێرگەسور ١١ پلەیە و لە پێنجوێن و پیرمام ١٢ پلەیە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، لە هەولێر ٢٠ پلە، لە سلێمانی ١٧ پلە، لە دهۆک ١٧ پلە، لە کەرکوک ٢٣ پلە و لە هەڵەبجە ١٩، هاوکات، بەرزترین پلەی گەرما لە خانەقینە بە ٢٧ پلە.

پاش ئەوەی سەر لە ئێوارەی رۆژی رابردوو شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین و تەرزە هەندێک ناوچەی هەرێمی گرتەوە، ئەمەش بووە هۆی سەرهەڵدانی لافاوێکی گەورە لە بەشێک لە شار و شارۆچکەکان.

پەیوەندیدار