وتەبێژی كۆشكی سپی، جێن ساكی رایگەیاند كە پشكنینەكەی بۆ پەتای ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ پۆزەتیڤ دەرچووە.
جێن ساكی لە راگەیەندراوێكدا باسی لەوە كردووە كە بەهۆی ئەوەی یەكێك لە ئەندامانی خێزانەكەی تووشی پەتای كۆرۆنا بووە بەشداری لە گەشتەكەی سەرۆكی ئەمریكا، جۆ بایدن-دا نەكردووە بۆ ئەورووپا و رایگەیاندووە “رۆژانی چوارشەممە، پێنجشەممە، هەینی و شەممە خۆمم كەرەنتینە كرد. پشكنینی PCR-م كرد ئەنجامەكەی نێگەتیڤ بوو، بەڵام ئەمڕۆ پشكنینەكە پۆزەتیڤ بوو”.
جێن ساكی هەروەها باسی لەوە كرد كە لە رۆژی چوارشەممەوە تا ئیستا لەگەڵ جۆ بایدن یان كارمەندانی پلەداری كۆشكی سپیدا دیداری نزیكی نەبووە.
وتەبێژی كۆشكی سپی ئەوەشی خستووەتەڕوو كە بۆ دواینجار رۆژی سێشەممە لەگەڵ سەرۆكی ئەمریكا، جۆ بایدن بەشداری لە كۆبوونەوەدا كردووە، ئەویش لە دووری دوو مەتر و بە بەستی دەمامك بەشداری كردووە.
دەشڵێت “بەهۆی ئەوەی ڤاكسینم وەرگرتووە نیشانەی كەمم هەیە. ئەوەیش وا دەكات لە ماڵەوە كارەكان رایی بكەم