لە ماوەی هەشت مانگدا 330 كه‌س بە ڕووداوی هاتوچۆ گیانیان لەدەست داوە

بەگوێرەی ئاماری فەرمی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی هاتوچۆی هەرێم، له‌ 1/1/ 2021 تاوەكوو 31/ 8/ 2021 ، له‌ هەرێمی كوردستان دوو هه‌زار و 679 ڕووداوی هاتوچۆ تۆمار كراوه‌.

لەمبارەیەوە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی هاتوچۆی هەرێم بلاوی كردەوە: لەو هەشت مانگەدا بەهۆی ڕووداوەكانی هاتوچۆ چوار هه‌زار و 706 كه‌س بریندار بوونە،‌ كه‌ سێ هه‌زار و 662 کەس له‌ ڕه‌گه‌زی نێر و‌، هه‌زار و 44 كه‌سیش له‌ ڕه‌گه‌زی مێ بوون‌.

ئەوەشخراوتەڕوو: لەو ماوەیەدا 387 كه‌س بە ڕووداوی هاتوچۆ گیانیان لەدەست داوە، كه‌ 330 کەس له‌ ڕه‌گه‌زی نێر بووه‌ و 57 گیان له‌ده‌ستدانیش له‌ ڕه‌گه‌زی مێ بووه‌.

ئاماژە بەوەشكراوە: ئەمساڵ مانگانە زیاتر لە 334 ڕووداوی هاتوچۆ ڕوویان داوە، بە جۆرێك کە مانگانە 48 كەس بە ڕووداوەكانی هاتوچۆ گیانیان لەدەست داوە و 588 كەسیش بریندار بوونە.

هەر بەپێی ئاماری بەڕێوەبەرایەتی گشتیی هاتوچۆ، نزیكەی دوو ملیۆن ئۆتۆمبێل بە هەموو جۆرە تابلۆكانەوە (تایبەت، كرێ، بارهەڵگر، ئامێری كشتوكاڵی و بیناسازی، میری و ماتۆرسكیل) لە هەرێمی كوردستان تۆمار كراون.

پەیوەندیدار