وەزارەتی پێشمەرگە: داعش دوو بۆ سێ‌ هەزار چەكداری هەیە لە عێراق

بریكاری وەزارەتی پێشمەرگە دەڵێت، رێكخراوی داعش دوو بۆ سێ‌ هەزار چەكداری لە عێراقدا هەیە و سەرۆكی لیژنەی پێشمەرگەش باس لەوە دەكات، ئەو رێكخراوە لە چەند سەرچاوەیەكەوە هاوكاری دارایی پێ دەگات.


سەربەست لەزگین بریكاری وەزارەتی پێشمەرگە لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا باسی لەوە كردووە، رێكخراوی داعش نزیكەی دوو بۆ سێ‌ هەزار چەكداری لە عێراق هەیە، ئەو چەكدارانە چەكی پێشكەوتوویان پێیە.


لای خۆشیەوە رێڤینگ هروری سەرۆكی لیژنەی پێشمەرگەی پەرلەمانی كوردستان ئاشكرای كردووە، داعش لە چەند سەرچاوەیەكەوە یارمەتی دارایی پێدەگات.
رۆژی شەممە چەكدارانی رێكخراوی داعش هێرشیان كردە سەر هێزەكانی پێشمەرگە لە پردێ‌ و لە ئەنجامدا دوو پێشمەرگە شەهید بوون، ئەوەش كاردانەوەی فراوانی بەدوای خۆیدا هێنا و داوای هەماهەنگی زیاتری هێزەكانی پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەكانی عێراق دەكرێت.

پەیوەندیدار