تەندروستى هەرێم بڕیارێکى نوێى لەبارەى پێدانی ڤاکسین دەرکرد

وەزیرى تەندروستى هەرێم رایدەگەیەنێت، بەپێى ئاماژەکانى رێکخراوى تەندروستى جیهانى و لەپێناو کەمکردنەوەی ترسناکی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، بڕیاریانداوە بەپێدانى ڤاکسینی جۆری فایزەر- بایۆنتیک بۆ چین و توێژەکانی کۆمەڵگا لە تەمەنی 12 ساڵی و سەرووتر.

دەقى بڕیارەکە:

ڕێکاری نوێی پێدانی ڤاکسین بڕیار درا…

ئاماژە بە ڕاسپاردەکانی لێژنەی باڵای ڕاوێژکاری بەرنامەی کوتان و ڕاسپاردەی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی WHO وە لەپێناو کەمکردنەوەی ترسناکی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا و زیادکردنی بەرگری کۆمەڵگا پێویست بۆ بەرەنگاربوونەوەی پەتای کۆڕۆنا … بڕیاردرا بە:

پێدانی ڤاکسینی جۆری فایزەر-بایۆنتیک بۆ چین و توێژەکانی کۆمەڵگا لە تەمەنی 12 ساڵی و سەرووتر، وە پێویستە پێشینە بۆ کەسانی گروپی مەترسیدار بێت لەنێو ئەو تەمەنانە.

د. سامان بەرزنجی
وەزیری تەندروستی
1 تشرینی دووەم 2021

پەیوەندیدار