ئومێد خۆشناو پارێزگای هەولێر ئاشكرای كرد، بەهۆی لافاوەكەی رۆژی شەممەوە 500 خێزان ناوماڵ و كەلوپەلەكانیان بە تەواوی لەناوچوون، 130 ئۆتۆمبێلیش بەر لافاو كەوتوون و لەكاركەوتوون، بەڵام هیچ زیانێكی گیانی نەبووە.
ئومێد خۆشناو لە راگەیەندراوێكدا ئاشكرای كردووە، دوای ئەوەی لیژنەیەك پێكهێنرا بۆ زانین و دەرخستەی رێژەی ئەو زیانەی بەهۆی لافاوەكەوە بەر هاوڵاتیان كەوتووە، لیژنەكە گەیشتوونەتە ئەنجام.
رونیشیكردووەتەوە، بەهۆی لافاوەكەوە ناوماڵ و كەلوپەلی 500 خێزان بەتەواوتی لەناوچووە و 130 ئۆتومبێل بەر لافاو كەوت و لەكار كەوتوون، هەروەها 127 خانوو زیانیان بەركەوتووە.
لە درێژەی راگەیەندراوەكەدا باسی لەوە كردووە، دوو قوتابخانە و چەند پرۆژەیەكی دروست كردنی شەقام و تۆڕەكانی كارەبا و ئاو و ئاوەڕۆكان زیانیان بەركەوتووە، هیچ زیانێكی گیانیش نەكەوتووەتەوە.