شازادە گەنجەكەی سعودیە كۆچی دواییكرد

دیوانی شاهانه‌ی سعودیه‌، مردنی شازاده‌ سعود بن عه‌بدولڕه‌حمان بن عه‌بدولعه‌زیز ئالسعودی راگه‌یاند و ئاشكرایكرد، ئه‌مڕۆ له‌ شاری ریاز نوێژی مردوی له‌سه‌ر ده‌كرێت.

به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی دیوانی شاهانه‌ی سعودیه‌، ئه‌مڕۆ شازاده‌ سعود بن عه‌بدولڕه‌حمان بن عه‌بدولعه‌زیز ئالسعود به‌هۆی نه‌خۆشیه‌وه‌ مردوه‌، پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆش له‌ مزگه‌وتی ئیمام تورك بن عه‌بدوڵا له‌ شاری ڕیاز نوێژی له‌سه‌ر ده‌كرێت و پاشان به‌ره‌و گۆڕستان و به‌مه‌به‌ستی به‌خاكسپاردنی به‌ڕێده‌كرێت.
له‌لای خۆشیه‌وه‌ شازاده‌ محه‌مه‌د بن سوڵتان ئالسعود له‌تویتێكدا له‌هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی نوسیویه‌تی، ” بڕۆ بۆ ڕه‌حمه‌تی خوا برای ئازیزم شازاده‌ سعود بن عه‌بدولره‌حمان بن عه‌بدولعه‌زیز، داواكارم له‌خودای گه‌وره‌ له‌گوناحه‌كانی خۆش ببێت و جێگه‌ی به‌هه‌شت بێت”.

شازاده‌ سعود كوڕی میر عه‌بدولره‌حمان بن عه‌بدولعه‌زیز ئال سعود جێگری پێشوی وه‌زیری به‌رگری و فڕۆكه‌وانی پێشوتری سعودیه‌، 16یه‌مین كوڕی كوڕی شازاده‌ی شا عه‌بدولعه‌زیز ئال سعود بو.

پەیوەندیدار