بەراورد بە مانگى ئەیلول لەمانگى تشرینى یەکەمدا رێژەى هەناردە و داهاتى نەوتى عێراق زیادى کردوە.
وەزارەتى نەوتى عێراق بڵاویکردەوە، رێژەى هەناردەى نەوت لە مانگى تشرینى یەکەمدا بەرێژەى (1.3%) زیادى کردوە.
وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق رایگه‌یاند، لە مانگی رابردوودا زیاتر لە ٩٦ ملیۆن ٦٦٠ هەزار بەرمیل نه‌وتیان هه‌نارده‌ی ده‌ره‌وه کردوە و كۆی گشتی داهاتیش حەوت ملیار و ٦٨٠ ملیۆن دۆلار بووە.
وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق له راگه‌یه‌نراوێكدا ئاماژەی بەوەکرد، به‌پێی ئاماره سه‌ره‌تاییه‌كان له مانگی رابردودا له رێگه‌ی كۆمپانیای نیشتمانی بۆ به بازاڕكردنی نه‌وت “سۆمۆ” زیاتر لە ٩٦ ملیۆن ٦٦٠ هەزار بەرمیل نه‌وت هه‌نارده‌ی ده‌ره‌وه كراوه.
باسی لەوەشکردوە، کۆی گشتی داهاتی نەوتی هەناردەکراو لە مانگی رابردوودا، بریتی بووە لە حەو ملیار و ٦٨٠ ملیۆن دۆلار.
ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕو، كۆی گشتی به‌رهه‌می نه‌وتی هه‌نارده‌كراو له مانگی تشرینی یه‌كه‌مدا له كێڵگه نەوتیهكانی ناوه‌ڕاست و باشوری عێراق ٩٣ ملیۆن و٣٨٦ بەرمیل بووە.
راشیگەیاندووە، بڕی سێ ملیۆن ١١ هەزار و ٩١٧ بەرمیل لە نه‌وتی كه‌ركوك له رێگه‌ی به‌نده‌ری جه‌یهانی توركیه‌وه هه‌نارده‌كراوه، بڕی ٣٠٩ هەزار ٧٦٨ بەرمیل ره‌وانه‌ی ئوردون كراوه.
عێراق یەکێکە لەو وڵاتانەی رێژەیەکی زۆری داهاتەکەی لە رێگەی فرۆشتنی نەوتەوە بەدەستدەهێنێت، دروستبوونی هەر گۆڕانکارییەک لە نرخی نەوتدا کاریگەریی لەسەر داهاتەکەی دروستدەکات.