مەترسیدارترین هۆكارەكانی توشبون بە جەڵتەی مێشك و نیشانەكانی

جەڵتەی مێشك رودەدات كاتێك، خوێن بۆ بەشێكی مێشك ناچێت، كە سەرچاوەی ئۆكسجین و گلوكۆزی خانەكانە بۆ ئەوەی پێی بژین، یەكێكە لە حاڵەتە مەترسیدار و باوەكان لەسەر ئاستی جیهان و زیاتر توشی كەسانی بەتەمەن دەبێت و بەهۆیەوە توشی چەندین كێشە و گرفت دەبن و بەشێكیشیان دەمرن.

ماڵپەڕی hopkins medicine هۆكارەكانی توشبونی بەم نەخۆشییە بڵاوكردوەتەوە.

  • ئەو هۆكارانەی دەتوانرێت بگۆڕدرێن:

1. بەرزی پەستانی خوێن.

2. نەخۆشی دڵ.

3. شەكرە.

4. جگەرەكێشان.

5. بەكارهێنانی حەبی رێگریكردن لە دوگیانی.

6. بەرزی كۆلیسترۆڵ.

7. كەمی وەرزشكردن.

8. خواردنەوەی ماددەی كحولی.

9. ناڕێكی لێدانی دڵ.

10. بەكارهێنانی ماددەی هۆشبەر.

  • ئەو هۆكارانەی ناتوانرێت بگۆڕدرێن:

1. زیادبونی تەمەن: بە گشتی مرۆڤ دوای تەمەنی 55 ساڵی مەترسی توشبونی بە جەڵتەی مێشك زیاترە.

2. رەنگ: زیاتر ئەو كەسانەی رەشپێستن مەترسییان زیاترە.

3. رەگەز: پیاوان زیاتر مەترسی توشبونیان هەیە، بەڵام ژنان ئەگەر مردنیان زیاترە.

4. بۆماوەیی.

5. هەبونی پێشینە: ئەگەر پێشتر توشی جەڵتە بوبێتیت، ئەگەری هەیە جارێكی دیكە روبداتەوە.

  • هەندێك هۆكاری دیكە:

1. شوێنی ژیان:

2. كەشوهەوا و پلەی گەرمی:

3. باری دارایی

  • نیشانەكانی جەڵتەی مێشك چین؟

ئەگەر هاتوو كەسێكت بینی جەڵتەی مێشك لێی دابوو ئەوا پێویستە لە دەستپێكی حاڵەتەكەیداو لەماوەی كەمتر لە 3 كاتژمێردا بگەیەنرێتە نەخۆشخانە.

ئاوێنە، راگەیاندنی تەندروستی سلێمانی: ئەگەر هاتوو لەو ماوە دیاریكراوەدا نەخۆشەكە گەیەنرایە نەخۆشخانە ئەوا دەتوانرێت كۆنتڕۆڵی حاڵەتەكەی بكرێت و ژیانی كەسەكە پارێزراوبێت.

ئەو كەسەی كە گومانت هەیە تووشی ئەم حاڵەتە بوبێت پێویستە لەڕێی چەند داواو پرسیارێكەوە خۆت دڵنیا بكەیتەوە تاوەكو بتوانیت بەزووترین كات بیگەیەنیتە نزیكترین نەخۆشخانە، ئەوانیش:

١-ئایا دەتوانێت پێبکەنێت یان زەردەخەنە بکات؟

٢-ئایا دەتوانێت بەباشی قسە بكات و قسەكانی تێكەڵ نەكات؟

٣-ئایا دەتوانێت دەستەكانی بۆ سەرەوە بەرز بكاتەوە؟

٤-ئایا دەتوانێت زمانی بەملاو لادا بجوڵێنێت؟

ئەگەر هاتوو هەریەكێك لەم خاڵانەی سەرەوەی نەتوانی ئەنجام بدات ئەوا ئەو کەسە تووشی حاڵەتی جەڵتە بوەو پێویستە بە زووترین كات بگەیەنرێتە نەخۆشخانە بەمەبەستی بەهاناوەچوون و چارەسەركردنی دەستبەجێی حاڵەتەكەی.

پەیوەندیدار