پارتێکی دیكەی عێراق بەشداریکردنی لە پێکهێنانی حکومەتی نوێ رەتکردەوە

ره‌وتی حیكمه‌ی نیشتمانی كه‌ عه‌مار حه‌كیم سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ ڕایگه‌یاند، به‌شداری له‌پێكهێنانی حكومه‌تی نوێ ناكات، له‌به‌رئه‌وه‌ی كورسی پێویستیان نه‌هێناوه‌ كه‌ به‌پێی خواستی جه‌ماوه‌ر و لایه‌نگرانیان بێت.

محه‌مه‌د ئه‌لكاش، سه‌ركرده‌ له‌ ره‌وتی سه‌در رایگه‌یاند، “دۆسیه‌ی به‌شداریكردن له‌ حكومه‌ت پێویستی به‌ ژماره‌یه‌كی زۆری كورسی هه‌یه‌، ره‌وتی حیكمه‌ش ته‌نها 3 (سێ) كورسی به‌ده‌ستهێناوه‌، بۆیه‌ به‌و ژماره‌یه‌ ناتوانن خواست و داواكاریه‌كانی هاوڵاتیان و جه‌ماوه‌ره‌كه‌یان جێبه‌جێبكه‌ن”.
وتیشی، “قۆناغی داهاتو جه‌خت له‌سه‌ر دروستكردن و بنیادنانه‌وه‌ی ناوخۆیی ره‌وتی حیكمه‌ ده‌كه‌نه‌وه‌، بۆیه‌ به‌شداری له‌حكومه‌تی داهاتو ناكه‌ین”.
ڕونیشیكرده‌وه‌، “پێگه‌ی ئێمه‌ له‌سه‌ر چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی كێشه‌یه‌كی نییه‌، ئامانج ئه‌وه‌یه‌ ڕاستییه‌كان سه‌باره‌ت به‌پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن و ئه‌و ساخته‌كارییه‌ی كه‌ ڕویانداوه‌ بخرێنه‌ڕو تاوه‌كو شته‌كان ڕون ببنه‌وه‌”.

محه‌مه‌د ئه‌لكاش باسی له‌وه‌شكرد، ره‌وتی حیكمه‌ به‌ سه‌رۆكایه‌تی عه‌ممار حه‌كیم یه‌كێكه‌ له‌و هێزانه‌ی كه‌ بۆ چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی پێكهاتوه‌ و پێشتر ڕه‌تكردنه‌وه‌ی ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردنه‌كانیشی به‌ئاشكراخستوه‌ته‌ڕو.

پەیوەندیدار