ژماره‌ی ئەو كەسانەی بە لەفەی فەلافل ژەهراویبوون گەیشتە 290 كه‌س

سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی له‌ پارێزگای میسان رایگه‌یاند، ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌هۆی خواردنی له‌فه‌وه‌ له‌دوكانێكی میسان ژه‌هراوی بون بۆ 290 (دوسه‌د و نه‌وه‌د) كه‌س به‌رزبوه‌وه‌.

سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ ته‌ندروستی پارێزگای میسان رایگه‌یاند، ئه‌گه‌رچی پێشتر 242 (دوسه‌د و چل و دو) ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ كرابون به‌هۆی خواردنی ماوه‌ به‌سه‌رچوه‌وه‌، له‌یه‌كێك له‌دوكانه‌كانی له‌فه‌ی فه‌لافل، به‌ڵام ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی ژه‌هراوی بون بۆ 290 (دوسه‌د و نه‌وه‌د) كه‌س ژه‌هراوی به‌رزبوه‌وه‌ و تاوه‌كو ئێستاش كه‌سێكیش مردوه‌.

به‌وته‌ی سه‌رچاوه‌كان، لیژنه‌یه‌ك له‌ ده‌زگای ئاسایشی نیشتمانی و فه‌رمانگه‌ی ته‌ندروستی میسان پێكهێندراوه‌ و هه‌ستاون به‌داخستنی دوكانه‌كه‌ و لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌باره‌ی چۆنیه‌تی ژه‌هراوی بونی خواردنه‌كه‌ ده‌ستپێكردوه‌.

داواكاری گشتی پارێزگای میسان له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه‌، له‌سه‌ر دۆسیه‌ی مردنی كه‌سێك و ژه‌هراوی بونی چه‌ندین كه‌سی دیكه‌ له‌كاتی خواردنی له‌فه‌دا له‌دوكانێكی تایبه‌ت به‌ له‌فه‌ی فه‌لافل، خاوه‌نی دوكانه‌كه‌ و شه‌ش كه‌سی دیكه‌ كه‌ هاوكاری بون ده‌ستگیركراون و لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ ئه‌نجامده‌درێت.

پەیوەندیدار