دارا ئەنوەر زۆراب / کۆمەڵناس
بە بیرۆکەیەکی کەمتر لە 60 چرکە، دەکرێت کێشەی وەرگرتنی خوێندکاران لە زانکۆ و پەیمانگاکانی کودستان چارەسەر بکرێت. کۆی سیستەمەکەش بگۆڕدرێت. دادپەروەریش بگاتە لوتکە ، پێویست بە خۆ ماندوو بون و شەونخونی ناکات.
چیرۆکی ڕاهیبی ئیتالیتان بیستووە، ئەڵێت کە پاشا نەخۆش کەوت یەک ملیۆن دۆلاری هەبوو، دەست و پێوەند لەدەوری پاشا بوون، پاشایان بردە لای دکتۆرەکان چارەسەر نەبوو، 500 هەزار دۆلاریان سەرفکرد، ڕۆژێک یەکێک لە دەست و پێوەندەکانی پاشا، ئەڵێت پاشا ڕاهیبێک لەو سەری شارە با بتگەیەنینە ئەوێ ، تا چارەسەرت بکات، پاشا دەڵێت بەڵێ بفەرمون ئێستا بمبەن، پاشا دەبەن ، ڕاهیب پاشا دەبینێ، ئەڵێت پاشاکەتان نەخۆشە، دەبێت بۆ ماوەی مانگێک ڕەنگی سەوز ببینێ تا چارەسەر دەبێت ، دەست و پێوەند یەکسەر پاشا دەبەنەوە ، یەکێک ماڵ و یەکێک شەقام و یەکێک داروبەرد، سەوزدەکات ، 500 هەزار دۆلاری تر سەرف دەکەن، دوای مانگێک پاشا هەڵدەگرن و دەچنەوە لای ڕاهیب، ڕاهیب دەڵێت پاشاکەتان چاک بۆتەوە چیتان کردووە، هەریەکەو باسی ئیشێکی خۆی دەکات، یەکێک دەڵێت شەقامم سەوز کردووە ، یەکێک دەڵێت ماڵ ، هەریەکەو شتێک ، ڕاهیبیش بە زەردەخەنەیەکەوە دەڵێت ناکرێت هێندە خۆتان ماندوو نەکردایە ، تەنها عەینەکێکی سەوزتان لەچاوی پاشا بکردایە ، تا هەموو دونیای بە سەوزی ببینیایە.
کێشەکان زۆر کات تەنها بە عەینەکە سەوزەکە چارەسەر دەبێت.
بیرۆکەکەش بۆ وەزارەتی خوێندنی باڵا، ساڵانە دەبێت وەزارەتی خوێندنی باڵا لەمانگی یەک تا مانگی دوو ، بزانێت چەند خوێندکار لە پۆلی شەشی ئامادەیی دایە، گریمانەی ئەوە بکات هەموو خوێندکارەکان دەردەچن ، لەسەر ئەو بنەمایە، هەموو زانکۆ و پەیمانگاکان کورسی و تواناکانی وەرگرتنی خۆیان بە نمرە بخنە ڕوو کە لەکوردستان نمرە پێوەرە ، دواتر لەمانگی چواردا ئیعلان بکرێت ،هەرزانکۆیەک یان پەیمانگایەک توانای چەندە لە وەرگرتنی خوێندکاران لە نمرەی 50 بۆ 100 بەمەش خوێندکاران پێش ئەوەی تاقیکردنەوە بکەن ئەزانن بۆچی دەخوێنن.
واتە پێشوەخت دەبێت تۆ توانای زانکۆو پەیمانگاکانت لە نمرەی 50 بۆ 100 ئاشکرا بکەیت، نەک بەم شێوازەی ئێستا دوای تاقیکردنەوەی خوێندکارو دوای چەند مانگێک بێیت توانای زانکۆکان بخەیتە ڕوو. واتە ئەوەی کەئێستا هەیە کۆی سیستەمەکە ناڕونە سیتەمەکە گرنگە هەڵبوەشێنرێتەوە
بە نمونە لە ئیعلان کردندا بەشی جوگرافیا ، لەزانکۆی سلێمانی 70 بۆ 72 . وەربگرێت، زانکۆی هەولێر 74 بۆ 75 , زانکۆی هەڵەبجە 69 بۆ 70، زانکۆی کەلار 72 بۆ 73 ، زانکۆی سۆران سۆران 75 بۆ 77.وەربگرێت.
لێرەدا دەبینیت بەشی جوگرافیا لە نمرەی 69 بۆ77. وەردەگیرێت، خوێندکارێک نمرەکەی لەو نێوەندە دا بوو، خۆی خواستی جوگرافیا بوو ، بۆ دوای خواستەکەی خۆی ئازادە دەچێتە چ زانکۆیەک، هەم دادپەروەریت بۆ ڕەخساندووە، هەم پێش وەخت زانیاری تەواوت پێداوە ، لەسەر زانکۆ و بەشەکان .
بەمە دەوترێت چارەسەر ، لە بەرامبەریشدا لە زانکۆی حکومی دا شتێک نابێت بونی هەبێت بەناوی خوێندن بە پارە.
ئەگەر ئامانج چارەسەری کێشەکەبێت ، بۆ ساڵانی داهاتوو ، چارەسەر بە ئامادەکردنی زانکۆو پەیمانگاکان دەکرێت، نەک بەو شێوازەی ساڵانە گرفتەکان دوباره بێتەوە.