حزبی زەحمەتكێشانی كوردستان داوای قەرەبووكردنەوەی زیان لێكەوتووانی هەولێر دەكات

رۆژانی رابردوو شەپۆلێكی باران بارینی توندو تەزرە شاری هەولێری گرتەوەو بەشێك لە ماڵ و ئۆتۆمبێلی هاوڵاتیان و كۆڵان و گەڕەكەكانی شاری هەولێری توشی زیانی زۆر كردەوە.

لەم بارەیەوە هەڤاڵ عەبدوڵلا بەرپرسی كۆمیتەی پارێزگای هەولێری حزبی زەحمەتكێشانی كوردستان بە ئێستانیوزی راگەیاند: بەداخەوە خەڵكێكی زەحمەتكێش و خاوەن توانای كەم توشی زیانی زۆر بوون، خۆشبەختانە حكومەتی عێراق بڕی 3 سێ ملیار دیناری وەك قەرەبوو بڕیارداوە، بەڵام بەلای ئێمەوە وەك حزبی زەحمەتكێشان ئەوەیە كە هەردوو حكومەتی هەرێم و بەغدا زیاتر هاوكارو دەست پێشخەربن لە قەرەبووكردنەوەی زیان لێكەوتووان و پارەو بودجەی زیاتر تەرخان بكرێت. هاوكات رێگاوشوێنی باش بیگرێتەبەر بۆ چارەسەركردنی كەم وكورتیەكان و كەمكردنەوەی قەبارەی زیانەكان لەكاتی دووبارەبوونەوەی روداوێكی لەمجۆرە.

پەیوەندیدار