دانیشتوانی هەرێم 6 ملیۆن كەسی تێپەڕاند

سیروان محەممەد سەرۆكی دەستەی ئاماری هەرێمی كوردستان دەڵێت، ژمارەی دانیشتووانی هەرێمی كوردستان بەبێ ئاوارە و پەنابەر زیاتر لە شەش ملیۆن و 270 هەزار كەسە و پێشبینی دەكەن ساڵی 2040 بگاتە 8 ملیۆن و 800 هەزار كەس.


سیروان محەممەد لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا وتویەتی، ژمارەی دانیشتووانی هەرێمی كوردستان بەرەو زیادبوون چووە، 20 ساڵ پێش ئێستا گەشەی دانیشتووان سەرووی 3٪ بوو بەڵام ئێستا دەگاتە 2٪.


جەختی لەوەش كردووەتەوە، ژمارەی دانیشتووانی هەرێمی كوردستان بەبێ ئاوارە و پەنابەر زیاتر لە 6 ملیۆن و 270 هەزار كەسە و پێشبینی دەكەین ساڵی 2040 بگاتە 8 ملیۆن و 800 هەزار كەس.


سەرۆكی دەستەی ئاماری هەرێمی كوردستان هێمای بۆ ئەوەش كردووە، هەرچی ژمارەی دانیشتووانی عێراقە، ئێستا 40 ملیۆن كەسە و ساڵانە نزیكەی 850 هەزار كەس زیاد دەبێت.

پەیوەندیدار