فڕۆکە جەنگییەکانی ڕووسیا گەیشتنە فڕۆکەخانەی قامیشلۆ بەمەبەستی ئامادەکاریی بۆ ڕوبەڕوبونەوەی هێرشی چاوەڕوانکراوی تورکیا

لەچەند کاتژمێری ڕابردوودا فڕۆکە جەنگییەکانی ڕووسیا گەیشتوونەتە فڕۆکەخانەی قامیشلۆ بەمەبەستی ئامادەکاریی بۆ ڕوبەڕوبونەوەی هێرشی چاوەڕوانکراوی تورکیا.

لەچەند کاتژمێری ڕابردوودا فڕۆکە جەنگییەکانی ڕووسیا گەیشتوونەتە فڕۆکەخانەی قامیشلۆ بەمەبەستی ئامادەکاریی بۆ ڕوبەڕوبونەوەی هێرشی چاوەڕوانکراوی تورکیا.

میدیای نزیک لە یەپەگە بڵاویکردەوە، ڕوسیا فڕۆکەی جەنگیی لە بنکەی سەربازیی حەمیم لە لازقیەوە بردووەتەوە قامیشلۆ و کۆبانێ لە ڕۆژئاوای کوردستان، ئەوەش بۆ ئامادەکاریی بەرامبەر هەر هێرشێکی چاوەڕوانکراوی تورکیا بۆسەر ڕۆژئاوای کوردستان.

ئاماژە بەوەشدراوە، ڕوسیا 20 فڕۆکەی جەنگیی لە جۆری میگ ناردووەتە ڕۆژئاوای کوردستان، هاوکات باس لەوەدەکرێت ڕوسیا دەیەوێت فڕۆکەخانەی قامیشلۆ بکاتە دووەم گەورەترین بنکەی سەربازیی خۆی دوای بنکەی سەربازیی لازقییە.

هەروەها ڕوسیا 12 هێلیکۆپتەری لە جۆری MI-8 و پێنج دانەی لە جۆری KA-52 لە فڕۆکەخانەی کۆبنانێ جێگیرکردووە.

هەر بەگوێرەی میدیای یەپەگە ژورێکی هاوبەش لەنێوان حکومەتی سوریا، هەسەدە و ڕوسیا پێکهێندراوە بۆ ڕوبەڕوبونەوەی هەر هێرشێکی تورکیا.

پەیوەندیدار