كۆمسیۆن : ژماردنەوەی بنکە تانەلێدراوەکانی پارێزگاکانی زیقار و سەڵاحەدین کۆتاییهات

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان رایگەیاند، رۆژی سێشەممە ژماردنەوەی بنکە تانەلێدراوەکانی پارێزگاکانی زیقار و سەڵاحەدین کۆتاییهات وئەمڕۆش بنکە تانەلێدراوەکانی بەسڕە پێداچونەوەیان بۆ دەکرێت، هەروەها ئەنجامی بژاردنەوەی دەنگەکانیش رەوانەی دەستەی دادوەری کۆمسیۆن کراون


کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان لەراگەیەنراوێکدا باسی لەوەشکردوە، لیژنەکانی کۆمسیۆن پێداچونەوەیان بە ئەنجامی بنکە تانەلێدراوەکانی پارێزگاکانی زیقار و سەڵاحەدین کرد و بەئامادەبونی نوێنەری لایەنەکان و نوێنەری نەتەوە یەکگرتوەکان دوبارە دەنگەکان ژمێردراونەتەوە


ئەوەش هاتوە، دوێنێ ژماردنەوەی بنکە تانەلێدراوەکانی پارێزگای زیقار و سەڵاحەدین کۆتاییهات و ئەمڕۆش بنکە تانەلێدراوەکانی پارێزگای بەسڕە پێداچونەوەیان بۆ دەکرێت، ئەنجامی تانەکانیش رەوانەی دەستەی دادوەری کۆمسیۆن دەکرێن


کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان ئەوەشی خستوەتەڕو، پەسەندکردنی ئەنجامەکانیش لەدەسەڵاتی دەستەی دادوەری دایە و بڕیارەکانی ئەم دەستەیە بۆ کۆمسیۆن و ئەو لایەنانەی سکاڵاشیان تۆمارکردوە پابەندکارییە

پەیوەندیدار