وەزارەتی دارایی لەبارەی ئەو کەسانەی زیاد لە موچەیەک وەردەگرن بڕیارێکی دەرکرد

وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان رایدەگەیێنێت، لێبڕینی مووچە لەو مووچەخۆرانەی کە دوو مووچەیان وەرگرتووە لە پێش 1-7-2020 رادەگیرێت و چیدیکە لێیان وەرناگیرێتەوە و تەنیا ئەو مووچەیە وەردەگرن کە خۆیان هەڵیان بژاردووە.

رۆژی 4-11-2021 وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان نووسراوێکی بڵاوکردووەتەوە کە واژۆی ئاوات جەناب نووری، وەزیری دارایی لەسەرە.

نووسراوەکە ئاراستەی سەرجەم وەزارەتەکان و فەرمانگە نەبەستراوەکانی وەزارەت کراوە و تێیدا هاتووە، بەپێی ماددەی 14/ یەکەم لە یاسای چاکسازی ژمارە 2ی ساڵی 2020 کە ناوەڕۆکەکەی (جێبەجێکردنی حوکمەکانی ئەم یاسایە ئاسەواری دارایی و دادوەری لێ ناکەوێتەوە بۆ حاڵەتەکانی پێش کەوتنەبواری جێبەجێکردنی یاساکە لەسەر ئەو کەسانەی کە دەیانگرێتەوە).

لە خاڵێکی نووسراوەکەدا هاتووە، هەر مووچەخۆرێک لە دوای 1-7-2020 دوو مووچەی وەرگرتبێت، مووچە زیادەکەی لێوەردەگیرێتەوە و تەنیا یەک مووچە وەردەگرێت.

دەقی نووسراوەکەی وەزارەتی داراییدەقی نووسراوەکەی وەزارەتی دارایی:

پەیوەندیدار