حزبی زەحمەتكێشانی كوردستان داوای پلەبەرزكردنەوەی فەرمانبەران دەكات

ساڵانێكە بەهۆی قەیرانی دارایی و دواكەوتنی موچەو كێشەكانی داهات و خەرجی لە هەرێمی كوردستان، چەندین ماف و ئیمتیازاتی مامۆستایان و فەرمانبەران وەستاوەو خەرج ناكرێت. وەك وەستاندنی پلەبەرزكردنەوەی فەرمانبەران. لەم بارەوە حەمەرەش ئەحمد ئەندامی ئەنجومەنی گشتی حزبی زەحمەتكێشانی كوردستان بە ئێستانیوزی راگەیاند: ئێمە لە حزبی زەحمەتكێشان پشتگیری مافی فەرمانبەران دەكەین و ئێستا نرخی نەوت زۆر بەرزەو باج و خەراج زۆر زیادی كردوەو گۆڕانكاری لە داهاتەكان روویداوە، بۆیە وەك حزبی زەحمەتكێشانی كوردستان داوا دەكەین پلەبەرزكردنەوەی فەرمانبەران دەست پێ بكاتەوە.

پەیوەندیدار