بەخەم و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی ماڵئاوایی مام “سابیر ئەحمەد” باوکی هاوڕێ هەوراز، جابر، فۆاد، کاکەمەم، زۆزگ،هیوا، ڕێباز و هونەرمان بیست. مام سابیر پیاوێکی کۆمەڵایەتی و کەسێکی خاکی و خۆشەویست بوو، لەو پێوەندە خەمناكەدا پرسە و سەرخۆشی لە کەس و کار و خانەوادە تێکۆشەرەکەیان دەکەین و خۆمان بە هاوبەشی خەمیان دەزانین، ئومێدەوارین ئەمە دوا خەم و ناخۆشی بێت و ڕوحی مام سابیر بە بەهەشت شاد بێ.
سەبرو ئارامی بۆ هەموو لایەك.
مەکتەبی سیاسیی
حزبی زەحمەتكێشانی كوردستان
06-11- 2021