رۆژی 4ی تشرینی دووه‌م كۆمپانیای ڤایزه‌ر له هه‌وڵێكی ئه‌زموونیدا به‌رهه‌مهێنانی چاره‌سه‌رێكی له شێوه‌ی (حه‌ب)دا دژی كۆڤید-19 راگه‌یاند كه به‌رێژه‌ی 89% ئه‌گه‌ری تووشبوون و مردنی ئه‌و كه‌سانه كه‌مده‌كاته‌وه كه تووشی كۆرۆنا ده‌بن، ئه‌مه‌ش هه‌وڵێكی تری كۆمپانیای ڤایزه‌ره بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی مه‌ترسییه‌كانی ئه‌م نه‌خۆشییه ترسناكه.
به‌پێی راپۆرتێكی ئێن پی ئار، سه‌رۆكی جێبه‌جێكاری كۆمپانیای ڤایزه‌ر پێداگری له‌سه‌ر ئه‌وه‌كرد به‌رهه‌مهێنانی زیاتری ئه‌م چه‌كه نوێیه بۆ بنبڕكردنی په‌تاكه و به‌وپه‌ڕی خێرایی به‌رده‌ست بێت له هه‌موو جیهاندا.
ئه‌نجامه ئه‌زموونییه‌كان ئاماژه به‌وه ده‌ده‌ن كه ئه‌م ده‌رمانه‌ی ڤایزه‌ر سه‌ركه‌وتووتر ده‌بێت به‌سه‌ر ئه‌و حه‌بانه‌ی كه كۆمپانیای میرك و كۆمپانیای MRK.Nو molnupiravir مانگی رابردوو خستیانه‌ڕوو بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ئه‌گه‌ری مردن یاخود گه‌یاندنی تووشبووان بۆ نه‌خۆشخانه كاتێك تووشی په‌تاكه ده‌بن.
به‌پێی راگه‌یاندنێكی كۆمپانیای ڤایزه‌ر ناوی بازرگانی ده‌رمانه‌كه Paxlovidه، ئه‌ویش دوای دڵنیایی سه‌لامه‌تی ئه‌مه‌ریكا ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر ده‌ربڕی به‌ر له كۆتایی ساڵ.
كۆمپانیای ڤایزه‌ر ده‌ڵێت: “پلانیان هه‌یه كه ئه‌نجامه ئه‌زموونییه‌كانیان ده‌گه‌یه‌ننه ئیداره‌ی ده‌رمان و خۆراك به‌ر له جه‌ژنی سوپاسگوزاری كه 25ی نۆڤێمبه‌ری 2021ه