یەپەگە: ئامادەین بۆ وەڵامدانەوەی ھەر ھێرشێكی توركیا

یەكینەكانی پاراستنی گەل (یەپەگە) ڕایدەگەیەنێت، ئامادەن بۆ وەڵامدانەوەی ھەر ھێرشێكی توركیا لە ڕۆژئاوای كوردستان.
نوری مەحمود وتەبێژی یەكینەكانی پاراستنی گەل (یەپەگە)، لە چاوپێكەوتنێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، حكومەتی توركیا بە سەرۆكایەتی ئاكەپە و مەھەپە، بەردەوامە لە ھێرش و ھەڕەشەكانی لەسەر ناوچەكە.

وتیشی:”وەك یەپەگەش جەخت دەكەینەوە لە ئامادەیی تەواو بۆ وەڵامدانەوەی ھەر ھێرشێكی چاوەڕوانكراوی توركیا، بە ستراتیژێكی نوێی جەنگی و ئەزموونی سەركەوتنەكانیان لە دژی داعش لە كۆبانێ، پیشانی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆك كۆماری توركیا دەدەن

پەیوەندیدار