مستەفا كازمی له‌ هه‌وڵێكی تیرۆركردن رزگاری بوو

به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 7-11-2021 له‌رێگای دڕۆنه‌وه‌ هێرشكرایه‌ سه‌ر ماڵی مسته‌فا كازمی ،سه‌رۆك وه‌زیرنی عێراق.

دوای رووداوه‌كه‌ش مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرنی عێراق له‌ هه‌ژماری فه‌رمی خۆی له‌ تویته‌ر رایگه‌یاند: پێشتر و ئێستاش پڕۆژه‌ی گیانفیدایی بووم بۆ عێراق و گه‌له‌كه‌ی، مووشه‌كه‌كانی سته‌مكاری ئیمانداران سڵ ناكاته‌وه‌ و موویێكی هێزه‌ ئه‌منییه‌ قاره‌مانه‌كانمان ناله‌رێنێته‌وه‌، له‌ مكوڕی و سووربوونیان بۆ پاراستنی ئاسایشی خه‌ڵك و به‌دیهێنانه‌وه‌ی ماف و دانانه‌وه‌ی یاسا بۆ سه‌ر رێچكه‌ی خۆی.

هه‌روه‌ها سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ده‌شڵێت: من باشم سوپاس بۆ خوا له‌ناو گه‌له‌كه‌مدام و له‌ پێناو عێراق داوای ئارامی و دان به‌خۆداگرتن له‌ هه‌مووان ده‌كه‌م.

bestun

پەیوەندیدار