بەخەم و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی ماڵئاوایی “خارە سلێمان قومبەلە ” – پێشمەرگەی دێرین و هاوڕێی رۆژانی سەختی خەبات و تێکۆشانمان بیست. خارە سلێمان قومبەلە رۆلەی خانەوادەیەکی تێکۆشەر و زەحمەتکێش بوو، کەسێکی دلسۆز و نیشتمانپەروەر بوو، بەشداری لە هەردوو شۆڕشی ئەیلوول و نوێ کردبوو، لەو پێوەندە خەمناكەدا هاوخەمی رادەگەیەنین و پرسە و سەرخۆشی لە کەس و کار و خانەوادە تێکۆشەرەکەیان و هاوڕێ و هاوسەنگەرانی دەکەین ، ئومێدەوارین ئەمە دوا خەم و ناخۆشی بێت و ڕوحی خارە سلێمان قومبەلە بە بەهەشت شاد بێ.
سەبرو ئارامی بۆ هەموو لایەك.
مەکتەبی سیاسیی
حزبی زەحمەتكێشانی كوردستان
9 ی تشرینی دووەمی 2021