رۆژی دووشه‌ممه هه‌زاران كۆچبه‌ر كه به‌شێكی زۆریان كوردن به‌لێشاو له بێلاڕووسیاوه به پیاده چوونه سه‌ر سنووری پۆڵه‌ندا و هه‌وڵی بڕینی سنووریان دا، به‌ڵام پۆڵه‌ندا به بڵاوه‌پێكردنی زیاتر له 12 هه‌زار سه‌رباز و راگه‌یاندنی باری له‌ناكاو تاوه‌كو ئێستا رێگری له كۆچبه‌ره‌كان گرتووه.
پۆڵه‌ندا رایگه‌یاند، یه‌كه‌م هه‌وڵی كۆچبه‌رانیان بۆ بڕینی سنووره‌كانیان راگرتووه، به‌ڵام هۆشداریشی دا كه هه‌زاران كۆچبه‌ری دیكه له رێگه‌ن.
هاوكات یه‌كێتیی ئه‌وروپا بێلاڕووس به‌وه تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن ئاسانكاریی بۆ كۆچبه‌ران ده‌كات بچنه وڵاتانی ئه‌وروپا، ئه‌وه‌ش وه‌ك تۆڵه‌یه‌ك به‌رامبه‌ر سزاكانی برۆكسل له‌سه‌ر ئه‌و وڵاته.
هه‌زاران كۆچبه‌ر كه زۆرینه‌یان كوردن و ماوه‌ی چه‌ند مانگێكه له سه‌ر سنووره‌كانی پۆڵه‌ندا له بیلاروسیا ماونه‌ته‌وه, دوێنێ به‌رێپێوان به‌ره‌و سنووره‌كانی پۆڵه‌ندا به‌رێكه‌وتن و حكومه‌تی پۆڵه‌نداش هه‌زاران سه‌ربازی له‌سه‌ر سنووره‌كانی بۆ رێگریكردن له كۆچی نایاسایی بۆ وڵاته‌كه‌ی كۆكردوه‌ته‌وه‌و باری له ناكاوی له وڵات‌دا راگه‌یاندووه.
ئه‌و كۆچبه‌رانه‌ی كه له بیلاروسیاوه به‌ره‌و پۆڵه‌ندا به‌رێكه‌وتوون ژن و مناڵیان تێدایه‌و له دۆخێكی ته‌واو خراپدابوون, له‌ناوچه‌ی گرودیای بیلاروسیاوه به پیاده به رێگای خێراوه رووه‌و ده‌روازه‌ی نێوده‌وڵه‌تی بروزگی نێوان بیلاروسیاو پۆڵه‌ندا به‌رێكه‌وتن.