بڕیارە هەفتەی داهاتوو شاندی هەردوو وڵاتانی ئەمەریکا و روسیا لەسەر پرسی سوریا لە جنێڤی پایتەختی سویسرا کۆببنەوە.
ئاژانسی فەرمی سویسرا بڵاویکردەوە، هەفتەی داهاتوو هەردوو شاندی ئەمەریکا و روسیا لە جنێڤ کۆدەبنەوە و لەبارەی پرسی سوریا گفتوگۆدەکەن.
بڕیارە برێت ماکگۆرک جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا بۆ کاروباری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکوری ئەفریقا سەرۆکایەتی شاندی ئەمەریکا بکات و سەرگی ریباکۆڤ وەزیری دەرەوەی روسیاش سەرۆکایەتی شاندی وڵاتەکەی دەکات.
ئەو کۆبونەوەیە لەکاتێکدایە، تورکیا هەڕەشەکانی خۆی بۆ هێرشکردنەسەر رۆژئاوای کوردستان زیادکردووە و لەلایەکی دیکەوە روسیا داوا لە بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر لە رۆژئاوا دەکات، کە لە گەڵ رژێمی سوریا دەست بە دیالۆگ بکەن.