چۆن دەزانی مۆبایلەکەت هاک کراوە؟

بەگوێرەی پێگەی “سپۆتنیک پرایم”، پسپۆڕێکی بواری مۆبایلە هۆشمەندەکان لەدیارترین ئەو نیشانانەی ئاشکراکردوە کە دەریدەخەن پێدەچێت مۆبایلە هۆشمەندەکەت لەلایەن کەسانی ترەوە هاک کرابێت.

ڕۆسلان کۆساریم بەڕێوەبەری گروپی کۆمپانیاکانی ئەنگارای ڕوسیی بەئاژانسە ڕوسییەکەی وتوە، “یەکێک لەنیشانە گریمانکراوەکانی هاککردنی مۆبایلە هۆشمەندەکان بریتییە لەوەی شەحنی پاتری مۆبایلەکە بەخێرایی دادەبەزێت، لەبەرئەوەی پێدەچێت ئەوە ڤایرسێکی سیخوڕیکردن بێت‌و لەناویدا جێگیرکرابێت، هەربۆیە دەبێتە هۆی زیاتر بەکارهێنانی ئامێرەکە”.

کۆساریم وتویەتی:”دەرکەوتنی ئەپڵیکەیشنی نوێ لەسەر مۆبایلەکە کە خۆت داتنەبەزاندوەو ناشتوانیت لایانبەریت یان دایانبخەیت‌و توانای کارپێکردنی ئەپە دژە ڤایرۆسەکانیشت نییە، ئەوە جگە لەدەرکەوتنی نۆتیفیکەیشنی گوماناوی هەموو ئاماژەن بەوەی گریمان دەکرێت مۆبایلەکەت هاک کرابێت”.

پەیوەندیدار