بەڕێوەبەرایەتی گشتی فڕۆكەوانی مەدەنی توركیا بڕیاریدا بە ڕاگرتنی پێدانی ڤیزەی گەشتكردن لە وڵاتەكەیەوە بۆ بیلاڕوسیا بە هاووڵاتیانی عێراقی و سوری و یەمەنی.
بەپێی هەواڵێكی ئاژانسی (ئەنادۆڵ)ی توركی، بەڕێوەبەرایەتی گشتی فڕۆكەوانی مەدەنی توركیا بڕیاریدا بە قەدەغەكردنی فرۆشتنی ڤیزەی گەشتكردن بە هاووڵاتیانی عێراقی و سوری و یەمەنی، كە دەیانەوێت لە فڕۆكەخانەكانی توركیاوە گەشت بۆ بیلاڕوسیا بكەن.
ئاماژەی بەوەشكردووە، ڕێگە بە هەڵگری ڕەگەزنامەی ئەو سێ وڵاتە نادرێت سواری فڕۆكەی توركی ببن بۆ بیلاڕوسیا بەهۆی زیادەڕۆیی كۆچبەران بەهۆی كۆچی نایاسایی لەنێوان یەكێتی ئەوروپا و بیلاڕوسیا.
بەپێی هەواڵی ئاژانسی فەرمی پۆڵەندا، لە ئیستادا نزیكەی 4 هەزار كۆچبەر لەسەر سنوور داوای نافی پەنابەری دەكەن لەسەر سنوورەكانی لەگەڵ بیلاڕوسیا و دەیانەوێت سنوورەكان بەرەو ئەوروپا ببەزێنن