جارێكی دیكە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە شارێكی چین سەریهەڵدایەوە و بەهۆیەوە لایەنە پەیوەندیدارەكان چەند ڕێكارێكی توندیان گرتەبەر و زۆربەی شوێننەكان كەرەنتینە كران و دەوامی خوێندنگەكانیش كەمكرایەوە.
دوای ئەوەی لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا ڤایرۆسی كۆرۆنا لە شاری (دالیان) سەریهەڵدایەوە و دوێنی 21 حاڵەتی تووشبووو تۆماركرا، ئەمڕۆ ژمارەكە بۆ دوو هێندە زیادی كرد و گەیشتە 52 حاڵەت و ئەوەش ترسی خستۆتە دڵی بەرپرسانی شارەكەوە.
بەپێی ڕاپۆرتێكی ئاژانسە جیهانییەكان، جارێكی دیكە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە شاری (دالیان) لە باكووری ڕۆژهەڵاتی چین سەریهەڵداوەتەوە و بەهۆیەوە دەسەڵاتدارانی شارەكە داوایان لە هاووڵاتیان كردووە بۆ كاری زۆر پێویست نەبێت لەماڵ نەچنە دەرەوە، ئەوەش بەهۆی زۆربوونی ژمارەی تووشبووانەوە.
هەر بەپێی ڕاپۆرتەكە، بەرپرسانی شارەكە بڕیاریانداوە بە داخستنی بەشێكی شوێنە گشتییەكان و كەمكردنەوەی دەوامی خوێندنگەكان تاوەكو ڕێگە لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەكە بگرن.
وەك لە ڕاپۆرتەكەدا هاتووە، “بەرپرسانی شار بۆ ڕێگری لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەكە بڕیاریانداوە ژمارەی گەشتیاران بۆ ناو شارەكە و چوونەدەرەوە لێی بەڕێژەی 96% كەم بكەنەوە و بەشێكی زۆری شوێنە گشتییەكانیش دابخەن