لە پاڵاوتنی مۆندیال ئینگلتەرا پێنج گۆڵی لە ئەلبانیا کرد

لە پاڵاوتنی مۆندیال ئینگلتەرا پێنج گۆڵی لە ئەلبانیا کرد و پۆڵەنداش لە ئەندۆرای بردەوە.

لە کۆمەڵەی نۆیەمی پاڵاوتنەکانی ئەوروپا بۆ مۆندیالی ٢٠٢٢، هەڵبژاردەی ئینگلتەرا لە یاریگای ویمبڵی میوانداری هەڵبژاردەی ئەلبانیای کرد.

یاریزانانی ئینگلتەرا ئاستێکی بەرزیان پێشکەشکرد و لە تایمی یەکەمدا توانیان پێنج گۆڵ تۆماربکەن لە خولەکەکانی ٩ و ١٨ و ٢٨ و ٣٣ و ٤٥ کە سێ گۆڵیان هاری کەین تۆماریکرد و هاری ماگوایەر و جۆردان هندرسۆن دوو گۆڵەکەیی تریان کرد و یاریەکەشیان بە پێنج گۆڵی بێبەرامبەر لە سوودی هەڵبژاردەکەیان کۆتایی پێهێنا.

لە هەمان کۆمەڵەدا، هەڵبژاردەی پۆڵەندا بە چوار گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک بردنەوەی بەسەر ئەندۆرا بەدەستهێنا، گۆڵەکانیش لیڤاندۆڤسکی دوو گۆڵ و جۆزویاک و میلیک تۆماریانکرد.

بەم ئەنجامانە، ئینگلتەرا بە کۆکردنەوەی ٢٣ خاڵ لە پێشەنگی کۆمەڵەکەیدا دەبینرێت، پۆڵەنداش ٢٠ خاڵی هەیە و لە دووەمی ڕیزبەندیدایە.

پەیوەندیدار