فەرەنسا و بەلجیکا گەیشتنە مۆندیال

لە پاڵاوتنەکانی ئەوروپا فەرەنسا و بەلجیکا بە بردنەوە لە کازاخستان و ئستۆنیا سەرکەوتنیان بۆ مۆندیال مسۆگەر کرد.
لە کۆمەڵەی چوارەمی پاڵاوتنەکانی کیشوەری ئەوروپا بۆ مۆندیال، هەڵبژاردەی فەرەنسا میوانداری کازاخستانی کرد.
فەرەنس گۆڵبارانی کازاخستانی کرد و بە هەشت گۆڵی بێبەرامبەر یاریەکەی لێبردەوە، کیلیان مباپێ چوار گۆڵ و بنزیمە دوو گۆڵ و رابیۆ و گریزمان گۆڵەکانیان تۆمارکرد.
بەم ئەنجامە، فەرەنسا خاڵەکانی گەیاندە 15 خاڵ و بە پێشەنگی کۆمەڵەکەی گەیشتە مۆندیال.
لە کۆمەڵەی پێنجەمیشدا، هەڵبژاردەی بەلجیکا رووبەڕووی ئستۆنیا بوەوە و بە سێ گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک یاریەکەی لێبردەوە و سەرکەوتنی بۆ مۆندیال مسۆگەر کرد.

پەیوەندیدار