ئیمارات گەشتی هاووڵاتیانی عێراقی بۆ بێلاڕووس راگرت

هێڵی ئاسمانی فلای دوبەی ئیمارات بڕیاریدا گەشتی هاووڵاتیانی عێراقی و سووریایی و ئەفغانستانی بۆ بێلاڕووس رابگرێـت لە رێگای فڕۆكەخانەی دوبەیەوە كە زۆرینەی كۆچبەرانی كوردی هەرێمی كوردستان لە رێگای ئەم هێڵە و لە دوبەیەوە چوونە بێلاڕووس.

ئیمارات لە دوای توركیا دێت، دوای ئەوەی هێڵی ئاسمانی توركیش ئێرلاین گەشتی عێراقی و سووریاییەكانی بۆ بێلاڕووس لە رێگای فڕۆكەخانەی ئیستەنبوڵەوە راگرت.

پێشتر هێڵی ئاسمانی عێراقیش گەشتەكانی بە تەواوەتی بۆ بێلاڕووس راگرت دوای ئەوەی تۆمەتبار كرا بە راگواستنی كۆچبەری نایاسایی بۆ بێلاڕووس.

بڕیارە رۆژی پێنج شەممەی ئایندە حكومەتی عێراق یەكەم گەشتی ئاسمانی بۆ بێلاڕووس رێكبخات بۆ گەڕاندنەوەی كۆچبەرانی گیرخواردوو لە سنورەكانی بێلاڕووس و پۆڵەندا.

پەیوەندیدار