شانه‌ی ڕاگه‌یاندنی سه‌ربازی عێراق رایگه‌یاند، له ئۆپراسیۆنێكدا و له‌میانه‌ی گه‌ڕان و پشكنینی هێزه ئه‌منیه‌كاندا، دو تیرۆرستیان له ناوچه‌ی وادی شامی سنوری پارێزگای كه‌ركوك كوشتوه.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی شانه‌ی ڕاگه‌یاندنی سه‌ربازی، له ڕێگه‌ی به‌دواداچونی مه‌یدانی و چڕكردنه‌وه‌ی هه‌وڵه‌كانی ئه‌منییه‌وه به‌مه‌به‌ستی بنبڕكردنی شانه نوستوه‌كانی داعش، هێزێكی ئه‌منی له‌ئۆپراسیۆنێكدا دو تیرۆریستیان له‌ناوچه‌ی وادی شامی سنوری پارێزگای كه‌ركوك كوشتوه.
ئه‌وه‌شی رونكرده‌وه، یه‌كێك له‌و دو تیرۆریسته دوای ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه گه‌مارۆدراوه، خۆی به‌ده‌سته‌وه نه‌داوه و له‌ئه‌نجامیشدا ته‌قه‌ی لێكراوه، دوای كوژرانیشی، ئه‌و پشتێنه بۆمبڕێژكراوه‌ی له‌به‌ری بوه ته‌قیوه‌ته‌وه
راشیگه‌یاند، ته‌رمی هه‌ردو چه‌كداره‌كه‌ی داعش ره‌وانه‌ی لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار كراون و ئۆپراسیۆن و هه‌ڵمه‌تی هێزه ئه‌منیه‌كانیش بۆ رێگه‌گرتن له‌كرده‌وه‌ی تیرۆرستی و بنبڕكردنی شانه نوستوه‌كانی داعش به‌رده‌وام ده‌بن