به‌هۆی شه‌ڕی تاڵیبان و حكومه‌تی پێشووی ئه‌فغانستان زورێك له خه‌ڵكی ئه‌و وڵاته برسین و پێداویستییه سه‌ره‌تاییه‌كانی ژیانیان نه‌ماوه.
پرۆگرامی خۆراكیی جیهانی WFP ده‌ڵێت، ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی له ئه‌فغانستان ژیانیان له نه‌هامه‌تی نزیكبووه‌ته‌وه، گه‌یشتووه‌ته 8.7 ملیۆن كه‌س، واته سێ ملیۆن زیادی كردووه به به‌راورد به سه‌ره‌تای ئه‌مساڵ.
به گوێره‌ی WFP سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، كۆی گشتی، 24 ملیۆن كه‌س، واته 60 % ی دانیشتووانی ئه‌فغانستان به‌هۆی برسێتیی دژواره‌وه ده‌ناڵێنن و هۆشداریشی داوه تاوه‌كو كۆتایی ئه‌مساڵ 97%ی ئه‌فغانییه‌كان بكه‌ونه ژێر هێڵی هه‌ژارییه‌وه.
هه‌روه‌ها مه‌زه‌نده ده‌كرێت تاوه‌كو ئه‌و كاته، 3.2 ملیۆن منداڵی ته‌مه‌ن خوار 5 ساڵ، به‌ده‌ست به‌دخۆراكیی توونده‌وه بناڵێنن.




