لە پاڵاوتنەکانی مۆندیال کلاسیکۆی زەوی بەڕازیل و ئەرجەنتین بە یەکسانبون کۆتایی هات.
لە یارییەکانی جەولەی شەشەمی پاڵاوتنەکانی ئەمریکای باشوور بۆ مۆندیال، یاری لوتکە و کلاسیکۆی دوو جەمسەرەکەی ئەو کیشووەرە بە یەکسانبونی سپی کۆتایی هات.
ئەرجەنتین بە درێژای 90 خولەک نەیتوانی تۆڕی گۆڵی بەڕازیلی ڕکابەری بهەژێنێت و بەرامبەرەکەشی خاوەنی هەمان سیناریۆ بوو، کە سەرئەنجام کلاسیکۆی زەوی نێوانیان بەبێ گۆڵ کۆتایی هات.
بەو یەکسانبوونەش بەڕازیلی میوان و سەرکەوتوو بۆ مۆندیال بە 35 خاڵ پێگەی خۆی لە لە لوتکەدا بەهێزترکرد و ئەرجەنتینیش بە 29 خاڵ لە پلەی دووەمدا دەبینرێت.
لە یارییەکانی تری جەولەی شەشەمدا ئیکوادۆر و پیرۆ لە دەرەوەی خاکی خۆیان لە چیلی و ڤەنزوێلایان بردەوە و چوونە پلەکانی سێیەم و پێنجەمی ڕیزبەندی.